کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای سنه پلەی یەکەمی گرانی لە ئێراندا

17:29 - 11 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: خانەوارەکانی پارێزگای سنه بە ڕێژەی ٤٢.٣ له سەدی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ (تورم نقطه به نقطه) ولە ئاستی ئەو پارێزگایەدا بە ڕێژەی ٥٢.٥ لە سەد؛ پلەی یەکەمی گرانی لە ئاستی ئێراندا تۆمار کرد.

بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، پێوەری نرخی بەکارهێنەران (مصرف کنندگان) بە جیاکردنەوەی پارێزگاکان لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا ڕێژەی گۆڕانی پێوەری گشتی بە نیسبەت مانگی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو (هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ) بۆ بنەماڵەکانی سەرجەم ئێران ٤٢.٣ لەسەد بووە.

لەو ئامارەدا، پارێزگای سنه بە ٥٢.٥ لەسەد بەرزترین نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی هەیە و کەمترین نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ بۆ پارێزگای قوم بە ڕێژەی ٣٥.٣ لەسەده .

واتا بەپێی ئەو ئامارە، خانەوارەکانی دانیشتووی پارێزگای سنه به ١٠.٢ لەسەد لە نێونجیی سەرجەم ئێران و لە بەرامبەردا قوم بە ٧.٠ لە سەد بە نیسبەت مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوییەوە بۆ کڕینی "کۆمەڵێک شمەک و خزمەتگوزاری یەکسان" خەرج دەکەن.

پاڕێزگاکانی کوردستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا لە بوارگەلی هەژاری، گەشەنەکردنی ئابووری و بێکاری پلەکانی یەکەم هەتا دەیەمی ئێران بوونە.