بەپێی ئاماری بڵاوکراوە بەنیسبەت ڕێژەی جیابوونەوە لە ئێراندا، پارێزگای سنە بەپێی ڕێژەی حەشیمەت دووهەمین پلەی تەڵاقی لە ئاستی ئێراندا هەیە.
"محەممەد سدیق محەممەدی" سەرۆکی پێشگرتن لە تاوانەکانی دادگوستەریی ڕێژیم لە پارێزگای سنە وتوویەتی: "لە ڕووی ئاماری تەڵاق ئەم پارێزگایە دۆخێکی خراپی هەیە".
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ساڵی ڕابردوودا بەنیسبەت ١٢ هەزار و ٧٠٠ حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کە تۆمار کراوە ٣ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی تەڵاق ڕووی داوە.
بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران پارێزگای سنە بەپێی حەشیمەت پلەی دووهەمی تەڵاقی لە ئێراندا هەیە.
پێشتریش "سەیفوڵڵا ئەبووتۆرابی" وتەبیژی ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتی، ڕایگەیاندبوو ڕێژەی گشتیی تەڵاق لەو پارێزگایە لە هەر هەزار کەس ٣.١ لە سەده.
پارێزگای سنە بە ٧.٢ لەسەد حاڵەتی تەڵاق بەپێی حەشیمەتی پارێزگاکە لە ئێراندا لە پلەی دووهەمدایە.
ئەبووتۆرابی بە ئاماژەدان بە ڕێژەی گشتیی "ناپاقژیی تەڵاق" وتوویەتی: "ڕێژەی گشتیی تەڵاق ٢/٢ لە سەد لە هەزار کەس دایە".
بەو پێیە لە نێوان ٦ پارێزگای "خوراسان ، تاران، سنە، قوم، گیلان و ئەردەبێڵـ"ـدا پارێزگای سنە بە ٧.٢ لەسەدەوە دووهەمین پلەی هەیە.