
بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە سیستان وبەلووچستان وتوویەتی: "١٤١ هەزار قوتابی بەهۆی نەبوونی هێزی مرۆیی، شوێنی فێرکاری، پرسە فەرهەنگییەکان، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و هەژاری" بە ناچاری واز لە خوێندن دێنن.
لە پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" ٥٠ لەسەدی منداڵان لە خوێندن بەجێماون و وازیان لە خوێندن هێناوە.
ئەو ئامارانە لەحاڵێکدان کە کاربەدەستانی ڕێژیم ڕایانگەیاندووە ئەو پارێزگایە لەگەڵ گەشەی حەشیمەتی قووتابیان بەرەوڕوویە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەوبارهینانی ڕێژیم؛ پارێزگای"سیستان و بەلووچستان" هەتا ساڵی ١٤٠٤ یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار قوتابی دەبێت و بەپێی گەشەی حەشیمەتی قوتابیان ئەو پارێزگایە لەگەڵ کەمیی ٣٥ هەزار پۆلەکانی خوێندن ڕووبەڕوو دەبێتەوە.