کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەگەڵ کەمیی قوتابخانە بەرەوڕوویە

11:58 - 24 بەفرانبار 2721

"حوسێن مودەڕس" پارێزگاری سیستان و بەلووچستان وتوویەتی لە ئەگەری ئەوەیکە بە ڕێژەی پێویست لە پارێزگا قوتابخانە دروست نەکرێت لەو بوارەوە تووشی قەیرانێکی جیددی دەبین.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی، بۆ ئەوەیکە کێشەی کەمیی قوتابخانە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کۆتایی پێ بێت پێویستە ساڵانە دوو هەزار پۆلی خوێندن لە پارێزگا دروست بکرێت.

ناوبراو باسی لەوە کردووە هاووڵاتییان لەو پارێزگایە پێیانخۆشە منداڵەکانیان دەرس بخوێنن بەڵام بەهۆی کێشەی ماڵی ناچارن منداڵەکانیان لە خوێندن بگێڕنەوە.

"مودەڕس" جەختی کردووەتەوە پێویستە قوتابخانەی شەوانەڕۆژی لەو پارێزگایه دروست بکرێت، بەو هۆیەوە ئەو قوتابخانانە دەتوانن بەشێک لە تێچووی ماڵی لەسەر شانی بنەماڵەکان کەم بکەنەوە.

پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە بواری ئابووری، کلتووری و کۆمەڵایەتی لە ئاستی ئێراندا لە پلەی کۆتاییدایە و مەودای لەگەڵ نێونجیی ئێران زۆرە.