کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای "ورمێ" لە پێڕستی زۆرترین ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن دایە

11:29 - 16 رێبەندان 2720

لە ئێراندا ٥ پارێزگا زۆرترین ڕێژەی وازهێنان لە خوێندنیان هەیە کە قوتابییانە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری واز لە خوێندن دێنن.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ٥ پارێزگای "ورمێ، سیستان و بەلووچستان، خوراسانی ڕەزەوی، خووزستان، تاران" زۆرترین ڕێژەی وازهێنان لە خوێندنیان لە قۆناغی سەرەتاییدا هەبووە.

هەروەها لە ساڵی تازەی خۆێندندا لە قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی ٥ پارێزگای ئاماژە پێکراو زۆرترین ڕێژەی وازهێنان لە خوێندنیان هەبووە.

لە سەرەکیترین هۆکارەکانی وازهێنا لە خوێندن بەتایبەتی لە کاتی گشتگیریی کۆرۆنادا دابیننەکردنی پێداویستیی تایبەت بۆ قوتابییان بە شێوەی یەکسان دەگەڕێتەوە.