کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای کرماشان لەگەڵ کێشەی بێ‌ئاوی بەرەوڕوو بووەتەوە

12:24 - 20 خاکەلێوه 2721

خەڵکی زۆربەی گوندەکان لە پارێزگای کرماشان کێشەی بێ‌ئاویان هەیە و ئەو کانیاو و سەرچاوانەی بۆڕیان لێ کێشراوە وشک بوونە.

بەپێی زانیارییەکان خەڵک بەنیسبەت کێشەی بێ‌ئاوی پەیوەندیان بە بنکە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە، بەڵام داواکارییەکانیان پشت گوێ خراوە.

لە لایەکی دیکە خەڵک بە هەوڵی خۆیان خەریکن لە سەرچاوە و کانیاوی دیکەوە ئاو دێنن بۆ گوندەکانیان.

خەڵکی گوندەکانی "کڵاش حەوش، کڵاشی لوولم، هەشتشۆڵە، پاوناران" و چەند گوندی دیکە بۆ خۆیان بە تانکێر ئاو دابین دەکەن.

سەرەڕای کار و پیشەی ئاژەڵداری، خەڵکی گوندی "لمە" بەهۆی نەبوونی بۆڕی ئاوەوە ئەو گوندەیان بە ناچار چۆڵ کردووە.

بژێوی ژیانی زۆربەی خەڵکی گوندەکانی پارێزگای کرماشان بە پیشەی ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە بەڕێوە دەچێت کە بێ‌ئاوی خەسارێکی زۆری بە بەروبووم و بەرهەمەکانیان گەیاندووە.