کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارە وەرگرتنی زۆرەملی لە قوتابییانی، لە قوتابخانەکان بەردەوامە

19:24 - 13 گەلاوێژ 2720

هێندێک لە قوتابخانەکانی شاری سنە داوای بڕە پارەیەک لە بنەماڵەی قوتابییەکان لە کاتی ناونووس کردنی قوتابییان دەکەن کە ئەم جۆرە داواکارییە شێوەی زۆرەملی بە خۆی گرتووە.

هەواڵدەریی "فارس نزیک لە سپای پاسداران، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، کە ساڵی ڕابردوو (٩٨)  قوتابخانەکانی شاری سنە، بڕی ٣٠٠ هەزارتمەن پارەیان لە هەرقوتابییەک وەرگرتووە بۆ ناونووس کردنیان، بەڵام بە هۆی هاتنی نەخۆشی کۆرۆنا قوتابخانەکان کە  لە نیوەی ساڵدا، داخراون دەبێت بۆ ساڵی ٩٩، قوتابخانەکان داوای هیچ برە پارەیەک لە بنەماڵەی قوتابییان نکەن.

 ئەو هەواڵدەرییە حکوومەتییە هەروەها لە زاری باوکی یەک لە قوتابیاییەکان بڵاوی کردووەتەوە کە، بە هۆی هەژاری و دەسکورتییەوە، ناچارە ئەو بڕە پارەیەیە کە قوتابخانە داوای دەکات، بە قەرز وەربگرێت.

ئەم کارەی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی بنەماڵەی قوتابیانی لێکەوتوتەوە.

گوشاری ڕیژیم بۆ سەر بنەماڵەی قوتابیان لە حاڵێکدایە کە بە پێی ماددەی ٣٠ یاسای بنەڕەتی ڕێژیم، دابینکردنی هەموو  کەرەستە و پێداویستییەکانی خوێندنی قوتابیان تا قۆناغی ناوەندیی لە ئەستۆی خودی ڕێژیمە.