کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارەی خەڵکی "دروود" کە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە کۆ کرابووەوە، بەفیڕۆ دراوە

12:39 - 6 جۆزەردان 2720

خەڵکی شاری "دروود" سەر بە پارێزگای ''لۆڕستان'' بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی ''ئەنگوشتە'' پارەیان کۆ کردبووەوە، بەڵام لەلایەن ڕێژیمەوە پارەکەیان بەفیڕۆ دراوە.

''حوسێن گودەرزی'' بەناو نوێنەری دروود و ئەزنا لە مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی، ئەو پارەیە کە بۆ نەخۆشخانەی ١٦٠ قەرەوێلیی ''ئەنگوشتە'' کۆ کرابوویەوە بەفیڕۆ دراوە و لە دوای ١٦ ساڵ تەنیا ٧ لەسەد بەرەوپێشچوونی فیزیکیی بەخۆوە بینیوە.

هەروەها ئەو نوینەرەی ڕێژیم باسی لە بەخشی پیشەی غەزایی ''گۆهەر'' کردووە لەو پارێزگایە کە لە ئاکامی چالاک بوونیدا دەیتوانی بە سەدان هەلی کار بڕەخسێنێت، کەچی دوای ٩ ساڵ جێبەجێ نەکرانی، بانکی ''میللی'' دەستی بەسەردا گرتووە.

ئەو پرۆژە جێبەجێنەکراوانە مشتێکن لە خەروار و بە هەزاران پرۆژەی ئاوا لە ئێراندا هەن کە بە تاڵان و بەفیڕۆبردنی پارە و بودجەکەیان لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە بە نیوەچڵی ماونەتەوە.