کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدار "بەهمەن ئەمیری موقەدەم" وەک پارێزگاری کرماشان دیاری کرا

11:22 - 16 بەفرانبار 2721

بە دوای دامەزراندنی فەرماندەکانی سپا لە پۆستەکانی هەستیاردا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار بە بڕیاری "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران "بەهمەن ئەمیریی موقدەم" وەک پارێزگاری کرماشان هەڵبژێردرا.

ناوبراو پێشتر لە پۆستەکانی دەفتەری ستادی پشتیوانیی شەڕ لە سەردەمی شەڕ نێوان ئێران و عێراق، فەرماندەی سپای پاسدارانی کەنگاوەر، سەرۆکی ستادی سپای پاسدارانی کرماشان، جێگری فەرماندە و فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای خوراسان بووە.

کابینەی ڕەئیسی لە فەرماندەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و هێزە ئەمنییەتییەکان پێک هاتووە.

لەو نێوانەدا کەسانێکی وەک "محەممەد مۆخبێر" جێگری یەکەمی "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، "ئەحمەد وەحیدی" وەزیری نێوخۆی ئێران و "ڕۆستەم قاسمی" وەزیری ڕێگا و شارسازی، لە کەسانی بەرچاوی سپای تێرۆریستی پاسدارانن کە لە کابینەی سێزدەهەمی ڕێژیمی ئێراندا بوونیان هەیە.