کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدار "مورتەزا ئەمین پوور" لە سەرکوتی خەڵكدا دەستی هەبووە

11:35 - 17 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ سەرهەنگ "مورتەزا ئەمین پوور" یەکێک لە مۆرەکانی سپای پاسداران لە  بۆکان کوژرا.

ناوبراو لەژێر پردی "کۆسە"ی بۆکان کوژراوە.

ناوبراو خەڵکی "سایین قەڵا" بووە و لە بنکەی سەرەکیی سپا لە جادەی بەنداو کاری کردووە.

ناوبراو کەسێک بووە کە لە ئەزیەت و ئازاری خەڵكدا دەستی هەبووە و زانیارییەکان کوژرانی ئەو ئەندامەی سپا بۆ کێشەی نێوان کاربەدەستانی ڕێژیم لە فەرمانداریی بۆکان دەگەڕێننەوە.

"مورتەزا" جێگری ئیتلاعاتی سپای بۆکان بووە.

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسە خۆی کوشتووە.

پاسدار "مورتەزا" كوڕى كەسێکە بە ناوی "ئاقا بەهرام" و لەدایکبووی گوندی "مەحموود جخ" سەر بە سايين قەڵايه.

یەکێک لە کارەکانی ئەو پاسدارە ڕێکخستنی لات و چەقۆکێشانی "بۆکان" بووە. باوکی ناوبراو هاتوچۆی کوردستانی باشوور دەکات و جێگری حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای بۆکان بووە.