کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسداری تێرۆریست "پاکپوور" وتوویەتی لە مەقەڕی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان دوور بکەونەوە

18:38 - 15 خەرمانان 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان پاسدار "محەممەد پاکپوور" بۆ جاریکی دیکە سەبارەت بە حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە  کوردستانی باشوور دەستی دایە هەڕەشە و وتوویەتی "درێژەپێدانی ئەو دۆخە ئیتر بۆ ئیمە قەبووڵ ناکرێت و دبێ وڵامێکی باشیان پێ بدەینەوە".

ئەو تێرۆریستە وتوویەتی هەتا ئێستا چەندین جار سەبارەت بوونی حیزبە کوردییەکان لە کوردستانی باشوور قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە و سەبارەت بەو دۆخە هۆشداریمان بە "هەریم" و دەوڵەتی "عێراق" داوە.

ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە دەوڵەتی عێراق و هەریمی کوردستان نابێت ئیزن بەو حیزبە کوردییانە بدەن کە لە خاکی "هەرێم و عێراقـ"ـەوە چالاکی بکەن  و مەقەر دابنێن.

هەروەها وتوویەتی سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە وڵامێکی باش بەو حیزبە کوردییانە دەدەینەوە و داوا لە دانیشتووانی نزیک بە مەقەڕەکانی ئەو حیزبانە دەکەین کە لێیان دور بکەونەوە.

هەر لەو پێوەندییەوە "عەلی ئاقازادە دافساری" ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی یەکێک لە ئامانجەکانی نیشتەجێبوون و چالاکییەکانی ئەو حیزبە دژبەرانەی ڕێژیمی ئێران لە هەرێمی کوردستان تێکدانی پێوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە.

ناوبراو جەختی کردوەتەوە لە ئەگەری ئەوەیکە هەرێمی کوردستان و عێراق نەتوانن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن خۆمان لەهەمبەر ئەو حیزبە کوردییانە هەوڵی پێویست ئەنجام دەدەین.