کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی تێرۆریست لە سووریە کوژرا

11:58 - 14 رێبەندان 2719

"ئەسغەر پاشاپوور" پاسدارێکی تێرۆریستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژرا.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران  بڵاویان کردووەتەوە کە "ئەسغەر پاشاپوور" یەکێک لە فەرماندە تێرۆریستەکانی ئەو ڕێژیمە لە شەڕێکدا لە سووریە کوژراوە.

ئەو پاسدارە تێرۆریستە یەکێک لە هاوکارەکانی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" بووە.

لە سەرەتای دەسپێکی شەڕی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینییەوە هەتا ئێستا، سەدان کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی نیزامیی خۆی لەو وڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.

کارناسان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە تێچوویەکی زۆری ماڵیی لە سووریەدا بە فیڕۆ داوە و دەیدات، بەڵام لە ئێستادا ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە.