کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا

11:51 - 13 جۆزەردان 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٤٠١، پاسدارێکی سپای "قودس" بە ناوی "عەلی ئیسماعیلزادە" لە شاری "کەرەج" بە شێوەی گوماناوی کوژرا.

ناوبراو لەسەر باڵکۆنی ماڵەکەی خۆی کەوتووەتە خوارەوە و دەوترێت کە ئەو کارە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ئەنجام دراوە.

سەرچاوەکانی سەر بە ڕێژیم ئەو هەواڵەیان ڕەت کردووەتەوە و هۆکاری مردنی ناوبراویان بۆ خۆکوژی و هۆکاری ناڕوون گەڕاندووەتەوە.

ماوەیەک لەوە پێشیش پاسداری تێرۆریست "حەسەن سەیاد خودایی" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای قودس لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەبەر دەرگای مەڵەکەی خۆی لە تاران کوژرا کە دواتر ئیسرائیل ئەو عەمەلیاتەی بە ئەستۆوە گرت.

"حەسەن سەیاد خودایی و عەلی ئیسماعیل زادە" هەر دووک لە ئەندامانی باڵای سپای پاسداران بوون و لە یەگانی "٨٤٠"ی ئەو سپایەدا خزمەتیان بە ڕێژیم دەکرد.