کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی ڕێژیم بەهۆی کۆرۆنا مرد

13:17 - 12 خەرمانان 2721

ماڵپەڕەکانی ڕێژیم بڵاویان کردووەتەوە "حەسن فیروزئابادی" ڕاوێژکاری باڵای نیزامیی "خامنەیی" بەهۆی کۆرۆنا مردووە.

"فیروزئابادی" لە ساڵەکانی ١٣٦٨ هەتا ١٣٩٥ بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ وەک سەرۆکی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم خەریکی خۆشخزمەتی بە خامنەیی و سپای پاسداران بووە.

هەروەها لە ماوەی خزمەتی لە سپادا ڕۆڵێکی سەرەکی لە کوشتار و سەرکوتی خەڵکی مافخوازی کوردستان و ئێراندا هەبووە.

بە بڕیاری "خامنەیی" پلەی سەرلەشکەری پێ دەسپێردرێت لە حاڵێکدا هیچ کات دەورەی نیزامی نەدیوە و هەتا بەر لە هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکی ستادی گشتیی هیزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ساڵی ١٣٦٨دا لە هیچ یەک لە ئۆرگانەکانی ڕێژیم خەریکی چالاکی نەبووە.