بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەر پاسدارێکی ڕێژیم لە شەڕ و دەرگیرییەکدا لە شاری "خومێین" سەر بە پارێزگای ئەراک کوژرا.
هەواڵدەرییەکانی سەر بە سپای پاسداران وتوویانە "مەهدی موکەڕەم" لە شەڕ و دەرگیری لەگەڵ چەند کەس کە ویستوویانە لە ئەنبارێکی سپای پاسدارن لە دەورووبەری "خومێن" دزی بکەن، کوژراوە.
هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە چۆنییەتی ئەو ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.