کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی ڕێژیمی ئێران لە شاری شادگان کوژرا

18:13 - 12 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی هێزی ئینتیزامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شادگان سەر بە پارێزگای خووزستان، لە دەرگیری لەگەڵ خەڵکی ئەو شارەدا کوژرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ناجا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە باسی لەوە کردووە کە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی سەرماوەز، یەکێک لە ئەندامانی هێزی ئینتیزامیی ڕێژیم بە ناوی "یاسر سێپیدڕووز"، لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ خەڵکی ناڕازیی شاری "شادگانـ"ـدا، کوژراوە.

ئەم پاسدارەی ڕێژیم سەرەتا بریندار بووە و بەهۆی قورسبوونی برینەکانیەوە، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە مردووە.