کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارەکانی ڕێژیم لە کوردستان کۆبوونەوە بۆ جاش و پاسدارەکان دەگرن

16:59 - 23 رێبەندان 2720

پاسداری تێرۆریست "ڕەمەزان شەریف" لە شاری بۆکان چەندین کۆبوونەوەی بۆ جاشەکان گرتووە و هێرشی کردووەتە سەر حیزبی دێموکرات و جاشەکانی بۆ شەڕ لەگەڵ هێزی پێشمەرگە هان داوە.

ڕێکەوتی ٢٠ و ٢١ی ڕێبەندان، پاسدار "ڕەمەزان شەريف" له شارى بۆكان كۆبوونەوەى بۆ هێزەکانی سپاى تێرۆریستیی پاسداران و جاشەکان گرتووه و لەو کۆبوونەوەیەدا هێرشی کردووەتە سەر حيزبى دێموکرات و بزووتنەوەی ڕەوای كورد و جاشەکانی هان داوە بۆ شەڕ دژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

هەروەها ناوبراو له کۆبوونەوەی شۆرای ئيداريى فەرمانداریی بۆکان بەشداریی كردووە و ڕێنوێنیی شێوەی بەرەوڕووبوونەوەی له ئەگەری هەر جۆرە ناڕەزایەتییەکدا کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژی ٢٠ی ڕێبەندان لە مزگەوتی "میراوا"ی بۆکان کۆبوونەوەی بۆ هەندێک لە ئاخووندەکانی سەر بە ڕێژیم و بنەماڵەی جاشەکان و هێزە چەکدارەکان گرتووە.

لەو ماوەیەدا کە پاسداری تێرۆریست "ڕەمەزان شەریف" لە بۆکان بووە، هێزێکی زۆری سپای تێرۆریستیی پاسداران لە "میاندواو و سایین قەڵاو"ە هێنراونەتە ئەو شارە.