کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسپۆرتی ئێران گەیشتە لووتکەی بێ نرخبوون

12:00 - 12 گەلاوێژ 2720

بە پاسپۆرتی ئێران لە هیچ وڵاتێک، تەنانەت وڵاتانی "چین" و "ڕووسیە"ش، ئێرانییەکان ناتوانن حسێبی بانکی بکەنەوە.

"مەجید ڕەزا حەریری" سەرۆکی ژووری بازرگانیی ڕێژیمی ئێران و چین، لە وتووێژێکدا وتوویەتی، بە پاسپۆرتی ئێران تەنانەت لە دوو وڵاتی دۆست و هاوپەیمان وەک "چین" و "ڕووسیە" ناتوانین حسێبی بانکی بکەینەوە.

وتەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە پێشتر لەلایەن دوو وڵاتی "ئیتالیا" و فەرانسە"وە هەندێک سنوور بۆ گەشتیارە ئیرانییەکان دانرابوو، تەنانەت چەند حسێبی بانکیی ئێرانییەکان لەو وڵاتانەدا داخرابوون.

"حەریری" ئاماژەی بەوە کردووە کە بێبەشیی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا و پەسەندنەکردنی سیستمی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ سپیکردنەوەی پارە ناسراو بە "ئێف. ئای. تی. ئێف" و بوونی ئێرانە لە لیستی ڕەشی ئەو ڕێکخراوەدا.

هەروەها بەرپرسانی ڕێژیم باس لە شوێندانەریی نەرێنیی گەمارۆکانی ئامریکا دەکەن بۆ سەر ئابووری و سیستەمە بانکییەکان و بێنرخ بوونی پاسپۆرتی ئێران لە هەموو جیهان.