کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسپۆرتی ئێران یەکێک لە بێ بایەخترین پاسۆرتەکانی جیهانە

12:30 - 16 پووشپەڕ 2720

پاسپۆرتی ئێران، لە لیستی پاسپۆرتی ١٩٩ وڵاتی جیهاندا، پلەی ١٩٤ی هەیە و بەم پێیە پاسپۆرتی ئێران بە شەشەمین پاسپۆرتی بێ بایەخی جیهان دێتە ئەژمار.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ''پاسپۆرت ئیندکس''، هەر کەس به پاسپۆرتی ڕێژیمی ئێران دەتوانێت بۆ ٥ وڵات بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەفەر بکات، بەڵام بۆ سەفەرکردن بۆ ١٦٥ وڵاتی جیهان دەبێ ڤیزا وەربگیرێت.

بە دوای پاسپۆرتی ئێران، پاسپۆرتی وڵاتانی یەمەن، سوومالی، سووریە، ئەفغانستان و عێراق لە بێ بایەخترین پاسپۆرتەکان دێنە ئەژمار.

وڵاتی ژاپۆن پڕبایەخترین پاسپۆرتی جیهانی هەیە و شارۆمەندانی ئەو وڵاتە دەتوانن بەم پاسپۆرتە بەبێ ڤیزا بۆ ٨٢ وڵات سەفەر بکەن و لە سەرەتای چوون بۆ ٣٦ وڵاتی دیکە، دەتوانن ڤیزا وەربگرن.

هەروەها وڵاتانی نیوزلەند، فنلاند، لوکزامبورگ و ئیرلەند پڕبایەخترین پاسپۆرتەکانی جیهانیان هەیە.

پاسپۆرت کە وەکوو ناسنامەی جیهانی بۆ خۆناساندنی مرۆڤەکان بە وڵاتەکانی دیکە دێتە ئەژمار، کاتێک کە پێگە و بایەخی کەم بێت، بەو واتایەیە کە شارۆمەندی خاوەن پاسپۆرتی ئێرانی، لە بواری مرۆڤایەتی و ڕێز، لە وڵاتەکانی دیکە لاوازترە؛ هۆکاری ئەم مەسەلە بریتییە لە سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران کە تەنانەت خاوەن پاسپۆرتی ئێرانی لە وڵاتانی دیکە بە چاوی تێرۆریست هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.