کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسگای "قازانچی" لە کرماشان گوشاری زۆری خستووەتە سەر خەڵک

10:58 - 29 خەزەڵوەر 2720

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" زیاتر لە مانگێکە لە وروودیی کرماشان پاسگای "قازانچی" لەپ تاپ و تەلەفوونە زیرەکەکانی خەڵک دەپشکنێت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ئەو پاسگایەی ڕێژیم لە هەموو شتێک بە گومانن، بەتایبەت جۆینی ژوورە تێلێگرامییەکان.

ئەم کارە خەڵکی پارێزگای کرماشان و ئەوانەی سەردانی پارێزگای کرماشانیش دەکەن ناڕاحەت کردووە.

خەڵک لە سنە، کامیاران، پاوە، ڕوانسەر، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی دەبی لەم پاسگاوە تێپەڕن بۆ ناو شاری کرماشان.

ماوەیەکە لە سەرجەم شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕێژیم بە شێوازێکی جیاوازتر و چڕتڕ خەڵکی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.