کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسگای ڕێژیم لە گوندی دزڵیی مەریوان، ناوچەکە نائەمن دەکات

12:10 - 11 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: پاسگای ڕێژیمی ئێران لە گوندی دزڵیی مەریوان،  بە وەرگرتنی بەسیج و جاش دەیەوێت ناوچەکە نائەمن بکات.

لە درێژەی سیاسەتەکانی ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ فریودانی کوردە سەرلێشێواوەکان و بەجاشکردنیان، ئەمجار لە گوندی دزڵیی مەریوان، کۆمەڵێک جاش و سیخوڕی نوێی وەرگرتووە و بەو شێوەیە لە نێو خەڵکدا ئاژاوەگێڕی دەکات.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە سپای تێرۆریستی پاسداران لە مەریوان و سەوڵاوا بە جلی ئاسایییەوە لە حاڵەتی ئامادەباشدان و هۆکاری ئەم ئامادەباشییە هێشتا ڕوون نییە.

پاش وتەکانی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە ڕووی لە جاش و خۆفرۆشەکان بوو و هەروەها بوونی پێشمەرگە لە نێوخۆدا، ڕێژیم تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بووە و بەردەوام خەریکی چالاکییە تێرۆریستییەکانی خۆیە و دەیەوێت ناوچەکە بە جاش و بەسیج بتەنێت.