کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاش ئاگربەست، چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەچنە سووریە

18:59 - 27 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: رووسیە و چین رەزامەندیی خۆیان بە ناردنی ٣٠ چاودێری نێودەوڵەتی بۆ سووریە دەربـڕی.

پاش سەرکەوتنی گەڵاڵەی کۆفی عەنان، نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەب، لەمەڕ ئاگربەستی ئەرتشی سووریە و دژبەرانی ئەو رێژیمە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیئەتێکی چاودێر دەنێرێتە ئەو وڵاتە.

چاودێرانی ئەم جارەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پسپۆڕانی بواری سەربازین و بەبێ چەک لەمەڕ چاودێری و هەڵسەنگاندنی رەوشی شارەکانی سووریە، کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کەوتوونەتە بەر تەوژمی سەرکوت و کۆمکوژییەکانی ئەرتشی سووریە، سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

چاودێران نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی ٣٦ کاتژمێردا سەردانی سەردانی ئەو ناوچانە کە پێویست بێ دەکەن و رەوشی ئەو ڵاتە هەڵدەسەنگێنن. پاشان ٢٥ چاودێری دیکە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گەڵاڵەکەی کۆفی عەنان سەردانی سووریە دەکەن.

دژبەرانی رێژیمی سووریە لە شاری حومس گوتوویانە: سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، شەوی هەینی هاووڵاتییەکی مەدەنی بە هۆی تەقەی خومپارەکانی ئەرتشی سووریە کوژراوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی خەڵکی سووریە لەلایەن رێژیمی بەشار ئەسەدەوە، زیاتر لە ٩ هەزار کەس راگەیاندووە.
759.jpg