ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی گه‌لانی ئێران، شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری بوو، چونكه ڕێژه‌ی به‌شداریی هه‌موو گه‌لانی ئێران له‌و شۆڕشیدا بێ وینه بوو، كه هه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای له‌خۆ گرتبوو. هه‌ر بۆیه، ئه‌و شۆڕشه به یه‌كێک له جه‌ماوه‌ریترین شۆڕشه‌كانی جیهان ده‌ژمێردرێ. به‌ڵام ڕووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی شاهه‌نشاهی، كۆتایی هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی گه‌لانی ئێران نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی بوو بۆ تێپه‌ڕین له سیستمێكی دیكتاتور بۆ سیستمێكی دێموكراتیک بوو. به‌ڵام چونكه حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی گه‌لانی ئێران هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و تۆكمه‌یان بۆ پاش شۆڕش و دامه‌زراندنی سیستمێكی دێموكراتیک، كه تێیدا هه‌موو ماف و ویسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی تێدا گه‌ڵاڵه و چاره‌سه‌ر كرابێ، نه‌بوو. له‌وه‌ش گرینگتر به‌هۆی لاوازیی فه‌رهه‌نگی دێموكراسی و نه‌بوونی تێلۆرانسی لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌ل و ده‌رفه‌تی به‌شداریی بۆ دانانی بناخه‌ی سیستمێكی دێموكراتیک و پلۆرالیزم، له لایه‌نه سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، له‌لایه‌ن خومه‌ینی و تاقمه‌كه‌ی نه‌درا. بڕوامه‌ندیی هێندیک حیزب و ڕێكخراوه‌ی چه‌پ، به قه‌ول و به‌ڵێنییه‌كانی خومه‌ینی و لایه‌نگره مه‌زهه‌بییه‌كانی، هۆكارێكی دیكه‌ی هاتنه سه‌ركاری سیستمێكی ئه‌زموون نه‌كراوه‌ی وه‌ك "كۆماری ئیسلامی" بوو. هه‌ر بۆیه ده‌بێ ئه‌زموونی هه‌ڵه و بێ به‌رنامه‌یی لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌كه‌ینه چرای ڕێگای خه‌باتمان، تا سه‌ركه‌وتنی داهاتوومان بۆ مسۆگه‌ر بكا. لیره‌دا به كورتی ئاوڕێک له ده‌سه‌ڵاتداریی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، قه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دینه‌وه.
بواری سیاسی:
شۆڕشی ئێران له كات و ساتێك‌دا سه‌ركه‌وت، كه جه‌مسه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له شه‌ڕێک، به ناوی شه‌ڕی سارددا بوون. هه‌ر بۆیه ئا‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی له سه‌ره‌تا له ئاست شۆڕشی گه‌لانی ئێران و به‌شداریی ڕێكخراوه چه‌په‌كاندا زۆر هه‌ستیار بوون، به‌ڵام پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و كرده‌وه‌كانی خومه‌ینی و تاقمه‌كه‌ی بۆ دامه‌زرانی ڕێژیمێكی مه‌زهه‌بی"كۆماری ئیسلامی" و سه‌ركوتی خویناویی حیزب و ڕێكخراوه‌كانی گه‌لانی ئێران، ئازادیخوازان و ڕۆژنامه‌نووسان، سه‌ره‌ڕای مه‌حكوومكردنی هێندێک كرده‌وه‌ی ڕێژیم له هه‌مبه‌ر خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت ئیعدامی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی په‌هله‌وی، به‌ڵام له ئه‌ساسدا بیده‌نگییان هه‌ڵبژارد. له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دۆخێ شۆڕش جۆریكی دیكه بوو، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورد له ده‌وری ئامانج و به‌رنامه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی دیكه كۆ ببوونه‌وه وداوای چاره‌سه‌ریی ویست و داخوازییه نه‌ته‌وایه‌تیییه‌كانیان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ده‌كرد. هه‌ر چه‌ند دوكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه یه‌كه‌م كه‌سی كورد و ئێرانی بوو كه هه‌وڵه پاوانخوزییه‌كانی خومه‌ینی و تاقمه‌كه‌ی به هه‌وڵێک بۆ دامه‌زراندنی دیكتاتۆرییه‌تێكی مه‌زهه‌بی له ئێران‌دا دایه قه‌ڵه‌م، و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕێفراندۆمی ڕێژیم بۆ دامه‌زراندنی" كۆماری ئیسلامی" به‌شداریی نه‌كرد. هه‌روه‌ها كاتێک باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٥٨ی هه‌تاویدا له‌لایه‌ن خوێندكارانی لایه‌نگری خومه‌ینی ده‌ستی به سه‌ردا گیرا حیزبی دێموكرات به ڕێبه‌ری شه‌هید دوكتور قاسملووی ئه‌و كرده‌وه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، مه‌حكووم كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كرده‌وانه‌ی ڕێژیمی خومه‌ینی، حیزبی دێموكرات و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ڕایانگه‌یاند باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ویست و داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد ڕێگای وتووێژه له گه‌ڵ جكوومه‌تی ناوه‌ندییه و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێكی نوێنه‌رایه‌تیی كوردیان بۆ وتوێژه‌كان پێكهێنا.
به‌ڵام ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاودا هه‌وڵیدا به تانگ و تۆپ و هێزی نیزامی خه‌ڵكی كورد له ویست و داخوازییه‌كانیان پاشگه‌ز بكا و ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تییان كپ بكات. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌ڕێكی داسه‌پاوی به سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان داسه‌پاند كه تا ئیستاش درێژه‌ی هه‌یه.
كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نادێموكراتیكی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌ی دووقۆناغی به‌ڕێوه بردووه، واتا پاڵێوراوان له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌بێ له فیلتێری ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كان و شۆرای نیگابان بگوزه‌رێن و پاشان خه‌ڵک له نێوان چه‌ند پاڵێوراوی دیاریكراو له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه، به‌ربژێرێک هه‌ڵده‌بژێرن. ڕێژیم سه‌ره‌ڕای دانانی ئه‌و كوسپ و ته‌گه‌رانه بۆ دیاریكردنی كاربه‌ده‌ستانی باڵایی خۆی، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ڕه‌شیدا، موره گرینگه‌كانی خۆی كردووته قوربانی پاراستنی سه‌ره‌ڕۆیی ویلایه‌تیی فه‌قیه و پاراستنی نیزام.
پاش ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كاتی به سه‌روكایه‌تی مەهدی بازرگان به ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له‌لایه‌ن خوێندكارانی پێڕه‌وی خومه‌ینییه‌وه،ده‌توانین ئاماژه به چاره‌نووسی هێندێک مۆره‌ی باڵا و گرینگی ڕێژیم ب‌كه‌ین كه له كه‌شتیی نیزامدا پیاده كران. ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، بۆ ڕزگاریی گیانی خۆی له ئێران ده‌رچوو. وه‌لانانی جێنیشینی خومه‌ینی ئایه‌توڵڵا حه‌سه‌ن عه‌لی مونته‌زیری به تومه‌تی ئه‌وه‌یكه ماڵه‌كه‌ی بوته بنكه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی خومه‌ینی و ناڕه‌زایه‌تیی ناوبرا به ئیعدامی به كۆمه‌ڵی زیاتر له ٥ هه‌زار زیندانیی سیاسی له ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاویدا بوو به قوربانیی مململانێی نێوان باڵه‌كان و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تا مردن ده‌سبه‌سه‌ركرا.
ناساندنی سه‌ركۆماره‌كانی ڕێژیم به فیتنه‌گه‌ر و دز و جه‌رده و ده‌سبه‌سه‌ركردنی سەرۆکوه‌زیری خومه‌ینی بۆ ماوه‌ی ١١٠ ساڵ به تومه‌ته‌ی لاده‌ر له بنه‌ماكانی رێژیمی ئیسلامی له‌لایه‌ن باندی خامنه‌یی و باڵی نیزامی ئه‌منییه‌تی رێژیم له ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و سیستمه گه‌نده‌ڵ و جنایتكتره‌یه. هه‌روه‌ها تسویه و كوشتنی سه‌دانی مۆره‌ی گرینگی دیكه به تایبه‌ت له سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا نێشانه‌ی نه‌بوونی متمانه، ته‌نانه‌ت به مۆره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیه‌تی. ئه‌و شێوه هه‌ڵسوكه‌وتانی ڕێژیم له‌گه‌ڵ موره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی، نه‌ک نه‌یتوانیوه ده‌سكه‌وتیكی بۆ ڕێژیم هه‌بێ، به‌ڵكوو قه‌یران و ناكۆكییه‌كانی باڵه‌كانی ڕێژیمی زیاتر زه‌قكردووته‌وه و شێوه‌ی حاكمیه‌تی ڕێژیمی بۆ بیر‌و ڕای گه‌لانی ئێران و جیهانی باشتر ناساند. سیاسه‌ت و هه‌ڵویسته‌كانی كۆماری ئیسلامی، وه‌ك، فتوای جیهاد به دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران، شه‌ڕی بێ ئاكامی ئێران و عێراق، سه‌ركوتی خویناوی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، قه‌ده‌غه كردنی چالاكی حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان له ئێران و كوردستان، پشتوانی ماڵی له گروپه تیروریستییه‌كان ناوچه و جیهان، ده‌ستێوه‌ردان له كار و باری وڵاتانی ناوچه وجیهان، هه‌ولدان بۆ ده‌ستپیراگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی و موشه‌كی دورهاویژ، كه‌ش و هه‌وایه‌كی خوڵقاند كه بۆ به هۆكار بۆ گۆڕین و پێداچوونه‌وه ئه‌مریكا و ڕۆژئاوای به سیاسه‌ت و هه‌ڵویسته‌كانیان سه‌باره‌ت به ڕێژیمی ئێران. له ئاكاندا ئا‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی سیاسه‌تیكی دیكه‌یان له هه‌مبه‌ر ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی گرته‌به‌ر و ڕێژیم كه‌وته به‌ر توندترین گه‌مارۆكانی ئابووری و سیاسیی كه ئیستاش له ئاست پێوه‌ندییه‌كانی جیهانییه‌وه تاك و ته‌ریك ماوه‌ته‌وه.
بواری ئابووریی:
كۆماری ئیسلامی كه به دروشمی به‌ڵێنی درۆیینی چاكسازیی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسی هاته سه‌ر كۆرسیی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵێنی دابوو ناعه‌داڵه‌تی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌م كاته‌وه و داهاتی سه‌رانه‌ی خه‌ڵک به‌رز كاته‌وه و نه‌وت و خزمه‌تگوزترییه گشتییه‌كان بێ به‌رانبه‌ر به سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش بكا. به‌ڵام پاش ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری و هه‌ڵبژاردنی ١٢ خولى سه‌ركۆمارى( ١٢ كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت) و ١١ـەمین خولی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، ده‌ركه‌وت كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، له‌لایه‌ک له فكری دزی و تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانئ وڵاتی ئێران دابوونه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌روه‌ت و سامانی ئێرانیان بۆ ئامانجی سیاسیی خۆیان ده‌ده‌ن به گرووپه تێرۆریستییه‌كانی ناوچه و جیهان.
گه‌نده‌ڵیی ئابووری له ڕێژیم‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ژێر كاریگه‌ریی دوو جۆری گه‌نده‌ڵیی دیكه واتا گه‌نده‌ڵیی سیاسی و گه‌نده‌ڵیی هه‌ڵبژاردن دابووه. لەو ماوه‌یەدا دزی و گه‌نده‌ڵیی مۆره گرینگه‌كانی ڕێژیم به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ڵامده‌ر به خه‌ڵک و ده‌زگایه‌كی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندا بووه. چونكه گه‌نده‌ڵیی ئابووریی به شێوه‌ی سیستماتیک له نیوان موره‌كانی باڵایی ڕێژیم‌دا بوونی هه‌بووه. له‌وه‌ش گرینكتر چونكه ده‌زگاكانی دادوه‌ری، یاسادانان و به‌ڕێوه‌به‌ریی ڕێژیم له نیوان بازنه‌یه‌كی داخراوی چه‌ند سه‌د كه‌سیی مۆره‌كانی ڕیژیمدا قۆرغ كراوه، ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵیدا ئاوه‌ڵاتر بووه. هه‌ر بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی و به‌رنامه‌ێكی درێژخایه‌نی ئابووریی ڕێژیم سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. له‌و ماوه‌یه‌دا كاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕێژیم زۆر جار باسی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له سیستمی ئابووریان كردووه، كه ده‌بێ ئابووری له "پاوان و ڕانت" بێته ده‌رێ. هه‌رچه‌ند خۆشیان ئه‌وه باش ده‌زانێ كاتێك ئابووری ئێران له "پاوان" دێته ده‌رێ كه ئه‌سلی ٤٤ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ڕێژیمی ئێران بگۆڕدرێ، چونكه ئه‌و ئه‌سڵه كه باس له سیستمی ئابووریی ئێران ده‌كا، به سه‌ر سێ به‌شی"ده‌وڵه‌تی، هه‌ره‌وه‌زی و تایبه‌ت" دابه‌شی كردوه، به‌ڵام زیاتر ٨٧% ئابووریی ئێران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، ئۆرگانه نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كان و داموده‌زگاكانی سه‌ر به بەیتی ڕێبه‌ریی دایه. هه‌ر بۆیه ئابووریی ئێران به‌و شێوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیم ده‌یانهه‌وێت له "پاوان" بیهێنه ده‌رێ و ببێته ئابوورییەكی ڕه‌قابه‌تی و گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، شتێكی نامومكین و ئاسته‌مه. هه‌ر بۆیه وڵاتی ئێرانی ئیستا، له هه‌بوونی رێژه‌ی گرانی و بێكاریدا و له ڕووی هه‌ڵاوسان، چونه‌سه‌ری قیمه‌ته‌كان له ئاستی جیهاندا له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كاندایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه ساڵانه ده‌یان میلیارد دۆلار زیان له ژێرخانی ئابووریی ئێران ده‌درێ و به ده‌یان كارخانه و كارگا داخراوه و به هه‌زاران كرێكار بێكار كراو‌ن. له و ماوه‌یدا ساڵانه له بوودجه‌ی خه‌ڵكی ئێران به سه‌دان ملیۆن دۆلار له سیاسه‌تی دروستكردنی هیلالی شیعی له عیراق و سووریه و لوبنان و به‌حره‌ین و یه‌مه‌ندا بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه و گروپه تێرۆریسته‌كان خه‌رج ده‌كرێت. به گشتیی ئێران ئیستا له ڕووی ئابوورییه‌وه گه‌نده‌ڵترین وڵاته، هاوكات له ڕیزی دیكتاتۆرترین و داخراوترین و ناسه‌قامگیر سیستمی سیاسیی، ئابوورییه.
بواری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیی:
ئه‌زموونی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له بواری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا له ئێران‌دا نیشانی داوه كه زۆربه‌ی به‌رنامه و پلانه‌كانی له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ زاتی گه‌لانی ئێران نامۆیه. چونكه نۆرمه و بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كان، به‌هۆی داخراوی سیستمی دیكتاتوریی حكوومه‌تی ئیسلامی و قه‌ده‌غه‌كردنی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، به‌ستێنی گونجاوی بۆ گه‌شه‌كردن بۆ نه‌ڕه‌خساوه. ته‌نانه‌ت له‌هه‌مبه‌ر سه‌رده‌می ڕێژیمی شاهه‌نشاهیدا ئاكامی پێچه‌وانه‌ی لێ كه‌وتووته‌وه و دیارده دزیوه‌كانی مادده هوشبه‌ره‌كان، دزی و گه‌نده‌ڵی، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێ كه‌وتووته‌وه. هه‌روه‌ها له بواری فه‌رهه‌نگیدا داخرانی ڕۆژنامه و چاپخانه‌كان، گرتن و زیندانیكردنی ڕۆژنامه‌نووسان، كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی چاپی كتێب، شۆڕشی فه‌رهه‌نگی له زانستگاكان، بێ ناوه‌رۆككردنی كتیبه ده‌رسییه‌كان و زۆر شتی دیكه له‌مپه‌ر بوون له سه‌ر ڕێگای گه‌شه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نی بواری فه‌رهه‌نگی. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له بارودۆخی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران بۆمان دره‌ده‌كه‌وێ له سیبه‌ری سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕێژیم، فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌یی نۆرمه و بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ڕۆژ به ڕۆژ له دابه‌زین دابووه. چونكه له وه‌ها دۆخێك‌دا به هۆی قه‌ده‌غه‌كرانی دامه‌زراوه دێموكراتیكه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ژێرخانه فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران و كوردستاندا گه‌شه‌ی نه‌كردوه. چاوه‌دێریكردنی بنكه‌كانی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن ئورگانه ئه‌منییه‌تی و نیزامییه‌كانه‌وه و نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ، له‌مپه‌ری جیددین له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌یی دێموكراتیكه له ئێراندایه. هه‌روه‌ها پشتگوێخستنی به ئه‌نقه‌ستی گه‌شه‌ی نۆرمه و بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یان له‌مپه‌ر خستنه سه‌ر ڕێگه‌ی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كه ڕێژیم خۆی ئیزنی كار و چالاكی پێداوه‌ن، هه‌وڵێكی ئاگایانه‌ی به‌رپرسانی ڕێژیمه بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌ی پاڵپێوه‌نانی خه‌ڵكی ئێران و به تایبه‌ت لاوان به‌ره‌و دیارده‌ی دزیوه‌كانی وه‌ك دزی،لاتی و چه‌قو‌كێشی، كیف رفاندن، ته‌ڵاق، خۆكوژی و به‌كارهێنانی مادده هوشبه‌ره‌كانه. هه‌ر بۆیه ئاستی به‌كارهێنانی ماده هوشبه‌ر له‌نێو لاوه‌كاندا ئیستا له هه‌مبه‌ر ڕابردوودا گه‌یشتۆته ١٣ هه‌تا ١٥ ساڵ. ڕوون و ئاشكرایه سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕێژیم له كوردستانی ئێران به‌هۆی بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی دێموكراتیک و نه‌ته‌وه‌یی زۆر دوژمنكارانه‌تره له شوینه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت. چونكه كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه، لانكه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و دێموكراتیک و گۆڕه‌پانی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی بووه. هه‌ر بۆیه ڕێژیم به هه‌موو شێوه‌یه‌ک په‌ره به دیارده دزیوه‌كان كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوه.
ئه‌مڕۆ پاش ٤٢ ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، نه ته‌نیا نه‌یتوانیوه كه سیاسه‌ت و بنه‌ما فیكرییه‌كانی ڕێژیم له ئێران‌دا سه‌قامگێر بكات، به‌ڵكوو بووەته هۆكارێک كه وڵاتی ئێران پێگه و جێگه‌یه‌كی له ناوچه و جیهاندا له‌ق بووه. هه‌روه‌ها له لایه‌ک بووەته گه‌وره‌ترین بنكه و باره‌گا بۆ گرووپه تێرۆریسته‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌وه بووەته ده‌سه‌ڵاتدارێكی پشتیوانیكه‌ر له تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له ناوچه و جیهاندا.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.