کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاشای ئۆردۆن: لەگەڵ هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بەرەوڕووین

18:18 - 2 گەلاوێژ 2722

"عەبدوڵڵای دووهەم" پاشای "ئۆردۆن" باسی لەوە کردووە وڵاتەکەی لەگەڵ هێرشی بەردەوامی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سنوورەکانی بەرەوڕوویە و لەو پەیوەندییەدا وتوویەتی: "هیوادارم ڕێژیمی ئێران گۆڕانکاری بەسەر هەڵسوکەوتی خۆیدا بهێنێت".

پاشای "ئۆردۆن" لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی دەوڵەتیی "ئەلڕەئی" باسی لەوە کردووە عەمەلیاتی قاچاخی ماددەی سڕکەر و چەکوچۆڵی میلیشیاکانی ئەو ڕێژیمە ئێمە و براکانمان دەکاتە ئامانج و پێویستە قسە لەسەر "سیستمی کردەوەی بەرگریی دامەزراوەی عەرەبی" بۆ ڕوبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرچاوەی هەڕەشەی هاوبەش بکەین.

نابراو وتوویەتی کە هیوادارین هەڵسەوکەوتی ڕێژیمی ئێران بەشێوەی مەیدانی گۆڕانکاری بەسەردابێت.

پاشای دووهەمی ئەو وڵاتە وتووێژی بە باشتریی ڕێگاچارەی نێوان خۆیان و ڕێژیمی ئێران زانیوە و داوای لە وڵاتان کردووە کە لەو پەیوەندییەدا یارمەتییان بدەن.

ناوبراو وتوویەتی، ئۆردۆن لەباتیی ناکۆکی دەستی هاوکاری لەپێناو ئەمنییەتیی ناوچەکە درێژ کردووە چونکە ئەمنییەتی برا عەرەبەکانی بە بەشێک لە ئەمنییەتی خۆی دەزانێت.