کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاڵێوراوانی مەجلیس نوێنەرانی خەڵک نین

11:23 - 27 رێبەندان 2719

لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی بەناوهەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕێژیمی ئێران، خەڵکی کوردستان بۆ بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنانە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

لەو چالاکیانەدا داوا لە خەڵک دەکرێت دەنگ بە بەربژێرەکانی ڕێژیم نەدەن چونکە ڕێژیم دەوێهەی ڕەوایی بۆخۆی بەدەست بێنێت.

لە شنۆ بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە گەڕەکەکانی مام‌ته‌مر، ‌شا‌رەکیی‌فه‌رهنگیان،‌ ‌سه‌لیم‌ئاباد و ‌شەکرا‌باد چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.

هەروەها لە شاری بۆکان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە "میراوا،  مزگەتەکانی جامیع، ئەبووبەکری سدیق، حاجی مستەفا تووتی، حەزرەتی محەممەد، قوتابخانەی "نەجاری" کۆڵانەکانی ئاگرین، قەندیل و تەرەغە" تراکت و پۆستێری تایبەت بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بڵاو کراوەتەوە.

لە گوندی "نییەر" دوای ئەوەیکە بەنێر و پۆستێرەکانی تایبەت بە بەربژێرەکانی ڕێژیم دەبردرێتە ئەو گوندە، لە لایەن خەڵکەوە ئاگری تێبەردەدرێت.

لە کرماشان کە ٢ هەزار و ٥٥٥ گوندی هەیە لەو ڕێژەیە ١ هەزار و ٣٠٠ گوند گازی بۆ کێشراوە، پارێزگاری کرماشان وتوویەتی کە هەتا کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو گوندەکان گازیان بۆ دەکێشرێت، خەڵک وتوویانە ئەو بانگەشەیە بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدانه.