کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پایەگایەکی نیزامی لە باشووری مووسڵ کرایە ئامانج

11:35 - 12 رێبەندان 2719

سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە بە ٥ ڕاکێتی کاتیۆشا هێرش کراوەتە سەر پایەگایەکی نیزامی لە باشووری مووسڵ.

کاناڵی "ئەلمەیادین"، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە شەوی هەینی، پایەگای نیزامیی "ئەلقیارە"، لە باشووری مووسڵ لە عێراق، کراوەتە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی.

ئەم پایەگا نیزامییە شوێنی نیشتەجێبوونی نیزامییەکانی ئامریکا لە عێراقە کە لەلایەن سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە، هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر.

تەلەڤیزیۆنی ئەلعەرەبییەی عەرەبستانیش لەمبارەوە باسی لەوە کردووە کە دوابەدوای ئەم هێرشە مووشەکییە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی بەرەی دژ بە داعش، سەر بە ئامریکا، لەسەر ئاسمانی ئەم پایەگایە سووڕاونەتەوە.

پایەگای ئەلقیارە، لە ١٦ کیلۆمیتریی باشووری مووسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا و ٣٠٠ کیلۆمتریی ڕۆژاوای باکووری بەغدا هەڵکەوتووە.