کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پتەوکردنی هاوپەیمانیی نێوان ئامریکا و عەرەبستان دژ بە ڕێژیمی ئێران

18:57 - 1 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردان "خالید بن سەلمان" جیگری وەزیری بەرگریی وڵاتی عەرەبستان لە دیدار لەگەڵ "تیم لێندێرکینگ" نوێنەری تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە کاروباری وڵاتی "یەمەن"، سەبارەت بە چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و هاوپەیمانانی لە ناوچەدا گۆفتگۆی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی وڵاتی عەرەبستان، لەو دیدارەدا دوو لایەن لەسەر هاوئاهەنگیی دیپلۆماتیک و ئەمنییەتی سەبارەت بە چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا لە ڕێگای "چەکی ناوکی، پشتیوانی لە تێرۆریزم و بەرنامەکانی بۆ گەشەپێدانی مووشەکی بالێستیک " خستە بەر باس.

"بن سەلمان" هەروەها باسی لەوە کرد کە دەستێوەردانی حووسییەکان لە کاروباری یەمەن کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی سەقامگیری لەو وڵاتەیە.