کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پراید بوو بە ٩٠ ملیۆن تمەن

13:40 - 18 بانەمەڕ 2720

ماشینی پراید کە یەکێک لە بەرهەماکانی شیرکەتی سایپایە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر گران بووە و ئێستا بە ٩٠ ملیۆن تمەن دەفرۆشرێت.

''سەعید عەبدوڵڵاهی'' ئەندامی یەکیەتیی پیشانگاکانی ماشین لە ئێراندا ڕایگەیاندووە کە ئێمەیش وەکو هەموو خەڵک سەرمان لە گرانبوونی پراید سووڕ ماوە کە چۆن دەبێت پراید بەو هەمووە کەموکۆڕیانەوە ئەوەندە گران بێت.

هەروەها ناوبراو باسی لەوە کردووە کە لەو باوەڕەدا نیم هیچ پیشانگایەک ئامادە بێت سەرمایەگوزاری بکات لەسەر بەرهەمە ناوخۆییەکانی پراید و ئەوانەش کە کڕیاری ئەو ماشینەن؛ تەنیا دەڵاڵەکان و ئەو سەرمایەدارانەن کە تەنیا بە مەبەستی کڕین و فرۆش دەیکڕن.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە ماشینی دەستی دووهەمی خارجییەکان زۆر باشترن لە ماشینە نوێ و سفرانەی ئێمە کە زۆر گرانتر و بێ کەیفیەتترن بەنیسبەت ئەو ماشینانەی دیکەوە.

بەڕێوەبەرانی پێشوی پراید کە لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر جار باسیان لەوە دەکرد بەرهەمەکانی ئەو شیرکەتە بەهۆی کۆنبوونی مۆدێلی تکنیکییەوە ڕادەگیردرێت بەڵام نەک بەرهەمەکانی ڕانەگیردرا بەڵکوو بە شێوەیەکی سەیر گران بووە.

ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرپرسانی ڕێژیم بەو کارانە دەیانهەوێت بەرهەماکانی پراید لە بەر چاوی خەڵک شیرین بکەن  بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دووبارە ئەو ماشینە بێ کەڵکە بەرهەم بێنن.