کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پردی مێژوویی \" گامێشان\" لە پارێزگای ئیلام بە هۆی نۆژەن نەكردنەوەی ئەگەری لە ناو چوونی هەیە

15:37 - 12 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: پردی مێژوویی گامێشان كە لە سەر رووباری سەیمەڕە دروست كراوە بە هۆی پێڕانەگەیشتن و كەمتەر خەمی ناوەندە پێوەندیدارەكان لەبەرەبەری لە ناو چوون دایە.
هەر چەندە بەشێكی بەرچاو لەو پردە رووخاوە و بە نیسبەت چەند ساڵ لەمەوبەر ئاسەوارێكی ئەوتۆی لێ‌ نەماوەتەوە، بەڵام هەتا ئێستاش ناوەندە پێوەندیدارەكان خۆیان لە نۆژەن كردنەوەی بواردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا رەحیم تەقیان بەرپرسی ئیدارەی میراس فەرهەنگی شاری درەشهر لە پارێزگای ئیلام بە هەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندووە، لەحاڵی حازردا ئیمكانی نۆژەن كردنەوەی ئەو پردە نیە و هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی بوودجە گەڕاندۆتەوە.
پردی مێژوویی گامێشان لە ١٥ كیلۆمیتری شاری درەشەهر و ١٣٩ كیلۆمیتری ئیلام هەڵكەوتووە و بەپێی زانیارییەكانی ئاسەوارناسان ئەو پردە تەمەنی ١٥٠٠ ساڵە و لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ساسانییەكاندا دروست كراوە.
ئەو پردە لە سەردەمی دروست كردنەكەیدا درێژی ٢٢٧میتر و پانایی ٨ میتر و ٢٠سانتی میتر بووە.