کوردستان میدیا: ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، کێشەیەکی قووڵی لە نێوان حکوومەتی هەولێر و بەغدادا دروست کردووە کە هەتا ئێستاش ئەو کێشەیە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
مه‌ترسیدارترین كێشه لە ئێستادا بریتییه له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و بوونی پاشماوه‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه و هەروەها بوونی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه ئەو دوو هێزه به ته‌واوی له لایه‌ن هه‌ولێره‌وه به تێكده‌ری ئەمنییەت و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌ژمار ده‌كرێن.
ته‌ناهی و ئارامیی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه‌لێنی زۆری تێدایه و تا ئێسته‌ش به كرده‌یی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان نه‌یانتوانیوه به هاوبه‌شی دۆسیه‌ی ته‌ناهیی ئه‌و ناوچانه بگرنه ده‌ست، هاوکات بێ هاوبه‌شیی هه‌ر دوو لایەنیش زه‌حمه‌ته دۆخی ته‌ناهی له‌و ناوچانه جێگیر ببێت.
لەو پرسەدا، ڕێژیمی ئێران دەستێوەردان دەکات. ڕێژیمی ئێران، به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر به ناوچه‌یه‌كی نه‌یاری خۆیان دەزانێت.
لە لایەکی دیکەوە ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌رگیز نه‌یانویستووه پێشمه‌رگه وه‌ک به‌شێكی فه‌رمیی سیستمی به‌رگریی عێراق سه‌یر بكرێت و به‌غدا بودجه و چه‌ک و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان بۆ ڕه‌وانه بكات.
پرسی پێشمه‌رگه و ناردنی چه‌ک و بودجه له لایه‌ن به‌غدا بۆ ئه‌و هێزانه له لایه‌ن شیعه و ئێرانه‌وه به هێڵی سوور داده‌نرێت، چونكه پێشمه‌رگه به هێزێكی نه‌یاری خۆیان ده‌زانن.
بەهێزبوونی هێزی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەرتشدا دەبێتە هۆی ئەوەیکە هەرێمی کوردستان بەفەرمی سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت.