کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پرسێکی جیددیە

11:17 - 15 رەزبەر 2720

"سێرگێی لاورۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیه وتوویەتی پرسی كورد لە ناوچەدا دەتەقێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەو ڕێوشوێنانەیە کە ئامریکا لە سووریە گرتوویەتە بەر.

"لاورۆڤ" وتوویەتی ئامریکاییەکان ھەوڵ دەدەن ئۆتۆنۆمییەک بۆ كورد لە "باكووری سووریه" درووست بكەن، كە دەسەڵاتەکەی ھاوشێوەی دەسەڵاتەكانی دەوڵەتی دەبێت. هەروەها ئامریکا هەوڵ دەدات توركەكان ڕازی بكات بۆ ئەوەی ڕێگری له‌م هه‌نگاوه‌یان نه‌كه‌ن.

ئەو بەرپرسەی ڕووسیە باسی لەوە کردووە ئەم بابەتە تەنھا پێوەندیی بە سووریە نییە ، بەڵكوو لە سەر پرسی كورد یەكانگیرە و جێبەجێ دەبێت كە لەوانەیه‌ زۆر بەھێز بتەقێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیە وتوویەتی پرسی كورد پەیوەستە بە چەندین وڵات لە ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاستدا.

كاناڵی "ڕووسیە ئەلیۆم"، لە زاری لاورۆڤ بڵاوی کردووەتەوە ھێزە سیاسییەكانی كورد لە ھەوڵی دروستكردنی ئۆتۆنۆمییەكن لە ڕۆژھەڵاتی باكووری ڕۆژھەڵاتی سووریە و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، كە لەلایەن ئەمەریكاوە پشتیوانی دەكرێ  كۆنترۆڵی پانتاییەکی بەرفراوانیان كردووە و سووریه و توركیەش ئەم خواستەی كوردیان بە توندی ڕەت کردووەتەوە

ڕووسیه چەند جار دووپاتی كردووەتەوە، پشتیوانی لە دانوستانی ھێزە كوردییه‌كان و دەسەڵاتدارانی سووریا دەكات لە بارەی داهاتووی سووریە.