کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسی کورد لەلایەن ئەنەکەسە و حیزبی دێموکرات تاوتوێ کرا

12:07 - 5 رێبەندان 2721

نوێنەرایەتی "ئەنەکەسە" (ENKS) لە هەرێمی کوردستان سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی،  شاندێكی نوێنەرایەتی "ENKS" بە سەرپەرەستیی دوکتور "کاوە عەزیز" سەردانی نووسینگەی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری "هەولێر" کرد.

ئەو شاندە لەلایەن "محەممەدساڵح قادری" بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازییان لێ کرا.

لەو چاوپێکەوتنەدا بارودۆخی کوردستانی "ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات" لەلایەن شاندی هەر دوو لا خرایە بەرباس و تاوتوێ کرا.

 هەروەها دوو لایەن ئاماژەیان بەوەدا کە پرسی کورد لە هاوکێشە سیاسییەکانی وڵاتانی ناوچە و زلهێزانی جیهانیدا گرێدراوی ڕوانگە و ستراتیژییەکی هاوبەشن و چارەنووسی جووڵانەوەی کورد لە هەر کام لە بەشەکاندا کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر یەکترهەیە.

لەو دیدارەدا باس لەوە کرا دەبێ  پێویستییەکی گرینگ بە چۆنیەتی کار و تێکۆشان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکتر بدەین و بە وریاییەوە ئاگاداری پیلانی نەیارانی کورد لەهەر چوار بەشی کوردستان بین.