کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرشنگی تیشکی گەلاوێژ هەموو کوردستان ڕووناک دەکاتەوە

13:18 - 22 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە "دێولان" و ناوچەی "لەیلاخـ"ـی هەردەم لە سەنگەرەوە قارەمانانی دێموکرات بوێرانە دەستیان داوەتە چالاکیی تەبلیغی و شاریان بە یوبیلی ئەڵماسی ڕازاندووەتەوە.

ئەو شوێنانە شاری "دێولان" کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "خوار جادە، شەیدا، جەهادگەران، گەناوە، بلواری کشاوەرزی، بلوار شافعی، مەیدان ئاڵا، پارکی لالە، ڕێگای نێوان دیواندەرە ـ دێولان، ئاوایی کەڕەونان و ئەسڵە مەرز، حەقە، سەراوشارەک و قەڵا پۆڵا".

هەروەها لە نێو شاری "قوروە" و ناوچەی "بان لەیلاخ" بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری پەیوەندیدار بە ٢٥ی گەلاوێژەوە یادی ئەو ڕۆژە مێژووییەیان بەرز ڕاگرت.

هەر لەو پێوەندییەدا پێشمەرگە نەسرەوتووەکانی شار لە "سنە"ی خوێناوییەوە لە گەڕەکی "فەرەح"ی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها ڕێبوارانی ماندوونەناسی ڕێبازی دێموکرات لە شاری "پیرانشار"ی قارەمانانەوە  لە گوندەکانی "گردکسپیان، گردکشانە، پەسوێ، خورینج، ئەندێزێ، گردەبن، حاجی غەڵدە، کانی باغ " بە بەڕێوە بردنی چالاکیی تەبلیغی وەفاداری خۆیان بە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

پێشمەرگە خۆنەویستەکانی دێموکرات لەشاری "نەغەدە" و "سندووسـ"ـی هەردەم لە سەنگەرەوە بۆ ڕێزگرتن لە ٧٥ ساڵ خەباتی بێوچانی حیزبەکەیان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیانیان لە "دیواری حەوزەی عیلمییە و مەنتەقەی ٥٣ هێکتاریی نەغەدە" هەڵکرد و ئەو یادە مێژوویەیان پڕ شکۆ ڕاگرت.

لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا تێکۆشەرانی دێموکرات لە ئاوایی "یەمێنان" لە نێوان سنە ـ کامێران بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی وەفاداریی خۆیان بە حیزبەکەیان نیشان دا.

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە چیاباوەڕانی دێموکرات لە "نۆدشە"ی سەربەرزەوە، پەیامی پیرۆزباییان بەو بۆنەوە بڵاو کردەوە.

لە چالاکییەکی دیکەدا لە "بۆکانـ"ـی تێکۆشەرانەوە بە بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی و تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتەوە ئەو ڕۆژە مێژوویەیان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی دەورووبەری بۆکان کە چالاکیی تەبلیغی تیدا بەڕێوە چووە بریتین لە: " باخچە، شاخی تەرەغە، و میرقاز، پاشبڵاغ، عەزیزکەند، ئەختەتەر و دەنگز"،  هەروەها لە گوندی "برایم ئاوا"ی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان قارەمانانی دێموکرات لە بڵندگوی مزگەوتی ئەو گوندە سروودی شۆڕشگێڕی و وتەی ڕێبەرانیان بڵاو کردووەتەوە.

لە شاری "شنۆ"ی دێموکراتەوە ڕێبوارە ئەمەگناسەکانی قوتابخانەی دێموکرات لە ئاواییەکانی "بێمزورتێ و بابخاڵاوێ" لە کۆڵانەکانی ئەو ئاواییانەدا تراکت و پۆستێری یوبیلی ئەڵماسییان بڵاو کردووەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا بۆ چەندەمین جار لە ئاوایی "تەنگیسەر"ی هەردەم لە سەنگەرەوە پێشمەرگەکانی شار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت.

لە چالاکییەکی دیکەی قوتابیانی دێموکراتدا لە ئاوایی "شیان" سەر بە ژاوەرۆی سنە، ڕێزیان لە ٧٥ ساڵ خەباتی حیزبەکەیان گرت.