کوردستان میدیا: نوێنه‌ری دێهلوڕان وێڕای ئاماژه به پێویستیی خه‌ڵکی ئیلام به گاز، ره‌خنه‌ی له ره‌وشی گه‌یاندنی گاز له‌و هه‌رێمه‌دا گرتووه و ده‌ڵێ، له ماوه‌ی سێ ساڵدا ته‌نیا ٥% له پلانی گه‌یاندنی گاز ته‌واو بووه.
عه‌لی‌محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی، نوێنه‌ری شاره‌کانی دێهلۆڕان، ئابدانان و ده‌ڕه‌شار له مه‌جلیسدا گوتوویه‌تی: ده‌لوێ سووته‌مه‌نیی گاز بۆ خۆشبژیویی پارێزگاکانی دیکه رۆڵێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت، به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی باشووری پارێزگای ئیلام و به‌هۆی بێ‌به‌شیی به‌رفراوانی ئه‌و پارێزگایه، کاریگه‌رییه‌کی زۆر دابنێت.
ناوبراو گوتوویه‌تی: پلانی گواستنه‌وه‌ی گازی شارستانی دێهلوڕان له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٨٩دا ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ته‌نیا ٥ کیلۆمیتر بۆریی بۆ راکێشراوه. ئه‌وه له کاتێک دایه که رێڕه‌وی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گاز له ناوچه شاخاوییه‌کان هه‌ڵنه‌که‌وتووه، به‌ڵکوو له ناوچه‌یه‌کی له‌بار دایه و به که‌مترین تیچووی پێویست جێبه‌جی ده‌بێت.
نوێنه‌ری شاره‌کانی دێهلۆڕان، ده‌ڕه‌شار و ئابدانان، له درێژه‌دا به‌رپرسانی رێژیم به که‌مته‌رخه‌می تۆمه‌تبار ده‌کا و ده‌ڵێ: دوای سێ ساڵ ته‌نیا ٥ کیلۆمیتر له‌و پرۆژه‌یه بۆریی بۆ راکێشراوه و هیچ پاساوێک بۆ ئه‌و که‌مته‌رخه‌مییه نییه.
په‌یمانکاری ئه‌م پرۆژه‌یه قه‌رارگای خاته‌مول‌ئه‌نبیای سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه، که به‌پێی وته‌ی ناوبراو هه‌تا ئێستا بچووکترین سه‌رنجیان به داخوازی و ویسته‌کانی خه‌ڵکی بێبه‌ش و هه‌ژاری ئه‌م هه‌رێمه نه‌داوه.