کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرۆژەکانی پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد" لە خەوی بێخەمیی بەرپرساندا ون بوون

18:44 - 25 جۆزەردان 2720

لە پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد" بە سەدان پرۆژەی نیوەکارە و سەرەتایی هەن کە لەنێو خەوی بێخەمیی بەرپرسانی ڕێژیمدا نوقم بوون.

هەندێک لەو پرۆژانە ئەوەندە لەمێژە کاریان لەسەر نەکراوە و وازیان لێ هێنراوە کە ساڵی دەستپێکردنەکەی لەبیر کەسدا نەماوە.

هەرچەند کە لەو پارێزگایە هێزی کاری مرۆیی زۆرە و پۆتانسییەلێکی بەهێزی هەیە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو پرۆژانە، بەڵام دەستی پەراوێزخستن و هەڵاواردن لە سیستەمی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ناهێڵن ئەو پارێزگایە ڕەنگی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون بەخۆوە ببینێت.

پرۆژەکانی پترۆشیمی، سیمان، ئاوی خواردنەوە، بەنداوەکان و ڕێگاوبانەکان مشتێکن لە خەرواری ئەو سەدان پرۆژەیە لەو پارێزگایەدا کە لەسەر دەستی گەندەڵیی مافیاکانی دەسەڵاتداری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا جێبەجێ نەکراون.