کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرۆژەی دروستکردنی ڕێگای "پۆلدەشت ـ مەرگنلەر" دوای ٦ ساڵ هێشتا تەواو نەبووە

17:33 - 2 سەرماوەز 2720

بە ناو نوێنەری خەڵكی ماکۆ لە مەجلیسی ڕێژیمدا باسی لە نیوەچڵیی پرۆژەی دروستکردنی ڕێگای "پۆلدەشت ـ مەرگنلەر" کردووە و وتوویەتی ئەو پرۆژەیە لە ساڵی ١٣٩٣ ی هەتاوییەوە دەستی بە کار کردووە و هەتا ئێستا تەواو نەبووە.

"محەممەد عەلیپوور" وتوویەتی بەهۆی تەواونەبوونی ئەو پڕۆژەیە خەڵک تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەبن و کێشەیان بۆ دروست بووە.

ئەو نوێنەرەی ڕێژیم هەروەها باسی لە بارودۆخی نالەباری قوتابخانەکان کردووە و دانی بەوە داناوە زۆرێک لە قوتابخانەکان هێشتا بە شێوەی کانێکسن یان زۆر کۆنن هەر بۆیە مامۆستا و قوتابییان لە باروودۆخێکی نالەباریان هەیە.

قوتابخانەکانی ئەو شارە دۆخێکی زۆر نالەباریان هەیە و قوتابیان لە ژێر سەرما و سۆڵەی وەرزی زستاندا دەرس دەخوێنن و بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان هیچ ئاوڕێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەگەلە نادەنەوە.