کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پزشکێک لە ئیلام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

13:13 - 25 خەزەڵوەر 2720

دوکتور ''عیزەدین ڕۆستەمیان'' لە پزیشکانی پسپۆری شاری ئیلام دوای تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا و بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو نەخۆشییە گیانی لەدەست دا.

دوکتور ''ڕۆستەمییان'' پسپۆری نەخۆشی منداڵان و کەسێکی ڕووخۆش بووە.

هەروەها حەوتووی ڕابردوو هەر لە ئیلام دوکتور'' ئەفسانە حەسەنوەند'' بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

لە ئێستادا لە زۆربەی نەخۆشخانەکان لە کوردستان و ئێران لەگەڵ کێشەگەڵی جیددیی وەکوو: ''نەبوونی پێداویستیی پزشکی لە نەخۆشخانەکاندا، پرتووکاویی کەرەستەکان، ماندوویەتیی کادری دەرمان و گوێنەدان بە خواستەکانی کادری دەرمان'' بەڕوڕوون و ئەمە بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر پزشک و کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکان و بەم هۆیەوە هەتا ئێستا لە کوردستان چەندین پزشک و کادری دەرمانی گیانیان لە دەست داوە.