کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پزیشکان و پەرستارانی نەخۆشخانەی بۆکان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

18:13 - 18 گەلاوێژ 2720

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٥ـــەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پزیشکان و پەرەستارانی شاری بۆکان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە پێشمەرگە سپی پۆشەکانی نێو شار له نەخۆشخانەی بۆکان بەبۆنەی هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی کوردستان، پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش دەکەین بە بارەگای گەل، کادر و پێشمەرگە خاکی پۆشەکانی حیزب، زیندانییانی سیاسیی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و لەگەڵ پێشەوای شەهیدمان پەیمانی وەفاداری نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا سەر وەفادار بین بە ڕێبازی پیرۆزی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی و سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵات و داوا لە گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەین. وەک هەمیشە پشت و پەنای حیزبی خۆشەویستی خۆیان بن.

بەرز و بەڕێز بێ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕووخێ کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران

سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات

لەلایەن دەستەیەک لە پزیشک و پەرستار و کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی بۆکان

١٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی