کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پزیشکێکی دیکە لە ئیلام بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدست دا

13:02 - 26 سەرماوەز 2720

دوکتور ''جەعفەر سوختە'' یەکێک لە پزیشکانی دڵسۆزی پارێزگای ئیلام کە هەر لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان، ماندوویی‌نەناسانە و فیداکارانە خزمەتی بە خەڵک دەکرد، بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

ناوبراو لەو ماویەدا دڵسۆزانە و بەردەوام لە بەرەنگاری دژی کۆرۆنا و خزمەت بەو هاووڵاتییانە کە تووشی ئەو نەخۆشییە ببوون، لە تێکۆشان ڕانەوەستا.

لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام هەتا ئێستا ٤ پزیشک لەو شارە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

پارێزگای ئیلام هاوچەشنی پارێزگاکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە زۆربەی خزمەتگوزارییەکان بێبەرییە، بەتایبەت نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە لە ماوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لەوپەڕی بێ ئیمکاناتیدایە، هەر بۆیە ڕۆژ نییە ئەو پارێزگایە قوربانیی لێ نەکەوێتەوە.