کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پزیشکێکی دیکەی کورد بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

12:05 - 26 خاکەلێوه 2720

پزیشکێکی کوردی خەڵکی کرماشان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

 ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، دوکتور ''مێهرداد نەورۆزی''، پزیشکی پسپۆڕی بواری نەخۆشیی شەکرە، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کرماشان گیانی لەدەست دا.

لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کوردستان ئەمە سێهەمین کادری دەرمانییە کە گیانی لەدەست داوە.

پێشتریش دوو کادری دەرمانیی خەڵکی سەقز و بۆکان بە ناوەکانی دوکتور ''ڕەشید شێخ ئاقایی'' و دوکتور ''محەممەد یارئەحمەدی'' بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دابوو.

لە ئێران بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دابیننەکردنی ئەو پێداویستییە پزیشکییانە لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە، گیانی کادری دەرمانی و پزیشکییەکان زیاتر لە هەموو کاتێک لە مەترسیدایە.