کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پزیشکێکی کورد وەک باشترین پزیشکی ئامریکا هەڵبژێردرا

10:51 - 5 رەزبەر 2721

پڕۆفیسۆر "غازی زێباری" لە ویلایەتی "لۆیزیانا"ی ئامریکا لەلایەن گۆڤاری "Louisiana Life Magazine" بە هاوکاریی کۆمپانیای "Castle Connolly" بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەک باشترین پزیشکی ئەو ویلایەتە هەڵبژێردرا.

ئەو گۆڤارە لەسەر بنەمای دەنگدانی پزیشکان، پڕۆفیسۆر "غازی زێباریــ"ـیان وەک باشترین پزیشکی ئەمساڵ هەڵبژاردووە کە بە بۆچوونی ئەو پزیشکانە پڕۆفیسۆر "زێباری" به شێوەیەکی زانستی و پیشەییانە کار دەکات.

پڕۆفیسۆر "زێباری" سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری و بەڕێوەبەریی بەرنامەی پزیشکانی خولاوی نەشتەرگەرییە "WKHS" و لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری ناوەندی "john C MCDonld"ـە.