کوردستان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازەکەیان دەنوێنن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندام و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "پیرانشار"، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی گەلاوێژ، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی و نووسینی دروشم لە سەر دیوار، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و ڕاسان دەربڕی و هەروەها بێزاریی خۆیان لە ڕێژیم نیشان دا.
ئەو دروشمانەی کە لەو چالاکییەدا نووسرابوون بریتی بوون لە: "بژی ڕاسان، بژی حدکا، قاسملوو قامووسێک بۆ ژیان، مەرگ بۆ خامنەیی".