![](/weney-mallperr/11129.jpg)
کوردستان میدیا: پاش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٥ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆڵان و شەقامەکانی شاری مەهاباد مەکۆی هاووڵاتییانی کورد بوو کە بە پلاکارد و دروشم پشتیوانیی خۆیان لە کوردەکانی رۆژئاوا و بەتایبەتی کۆبانێ راگەیاند، ئەمە دەستپێکێک بوو هەتا کۆمەڵگای کوردستانی ئێران دیسان کۆمەڵگا مەدەنی و پێگەییشتووەکەی خۆی دەربخات و سەرنجی جیهان بۆ لای خۆی رابکێشێت .
کرماشان، سەقز، ئورمیە، مەریوان، کامیاران، سنە، دیواندەرە، دێگولان، بانە، رەبەت، سەردەشت، بۆکان، روانسەر، جوانڕۆ، پاوە، پیرانشار شار گەلێکن لە کوردستانی ئێران کە جووڵە مەدەنییە ئاشتیخوازانەکانی هاووڵاتییانی کوردیان تێدا بەڕێوەچوو.
ئەوەیکە لەم نێوانەدا جێگای سەرنجە، دژ کردەوەی بەرپرسە باڵاکانی ئیداری و ئەمنییەتیی رێژیم لە کوردستانە کە سەرنج راکێشترینیان داخوازیی پارێزگار و جێگری سیاسیی پارێزگاری یەکێک لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بوو بۆ بەشداری کردنی هاووڵاتییانی لە خۆپێشاندانەکان، بەڵام هاوکاتیش رێژیم لە هەوڵێکی دژ بە قسەکانی پارێزگار و جێگری سیاسیی ئەو کە لەلایەن خودی رێژیمەوە دەستنیشان کراون، هەڕەشەی بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی لە بەشداربوان دەکرد.
لێرەدا چەند پرسیاری بنەڕەتی لە گۆڕێدایە، ئایا رێژیمی ئێران لە سیاسەتە نێوخۆییەکانی خۆیدا بە تایبەت روو لە کۆمەڵگای کوردستان گۆڕانی بەسەردا هاتووە و ئاخۆ لە بنەڕەتدا رێژیمی ئێران لەگەڵ بزووتنەوە مەدەنییەکان، خۆی رێک خستووە؟ ئایا ئەمە دەتوانێ نیشاندەری قەبوول کردنی کەم و زۆری رێژیمی ئێران لە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکاندا بێت؟ و بە لە بەرچاو گرتنی ئاگردانی ئاڵای تورکیە وەک رەکابەری بەهێزی رێژیم لە ناوچە، ململانێی رێژیم لە گەڵ ئەم وڵاتە دەتوانێ هۆکاری سەرەکیی دەرکردنی مۆڵەت و پشتیوانیی خۆپیشاندانەکان بێت و ئەوەی کە زلهێزەکان لەم دۆخەش شوێندانەرییان تا چەندە هەیە ؟
ئێستا سەرنج دەدەینە شێوەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە یەکێک لە هوڵی گشتییەکانی شاری کرماشان کە دەتوانێ بە روونی دەرخەری ئەو مەترسییە بێت کە کۆماری ئیسلامی ئاراستەی ئەو جموجووڵە بخاتە پێناو ئامانجی سیاسی و بۆ ماوەیەکی هەرچەند کاتی، کەڵکی لێ وەربگرێ.
لەم رێوڕەسمەکە کە ناوەندی پشتیوانی لە کۆبانێ بوو و بە مۆڵەت و کۆنتڕۆڵی رێژیمی ئێران لە گەوەرەشاری کرماشان بەرێوەچوو، ئاڵای بەراوەژووی تورکیە لە لای ئاڵای گرووپی ناسراو بە داعش دانرابوو و وێنەی دوو کچی خەبات گێڕی کوردی خەڵکی کۆبانێ دەبینرێت کە لە ژێر وێنەکە نووسراوە مظهر مقاومت و مظهر ایثار کە ئەم نووسراوانە راستەوخۆ تێرمینۆلۆژی رێژیمی ئێران دەخاتە خۆخافڵییەوە.
ئەگەرچی، ئەمە تەنیا سیاسەتی فریودانی خەڵک لەلایەن رێژیمەوەیە، بەڵام هەر ئەوە دەتوانێ بۆ چەواشەکاری و بەلاڕێدا بردنی بە ئامانجی بیرورای گشتی و ئاراستە کردنی ئەوان کاریگەری بێت. لەلایەکی دیکەوە دانانی نێوی وڵاتی تورکیە و داعش هەر وەک ئاماژەی پێکرا لانیکەم دەتوانێ پێوەندیی رێژیم لەگەڵ گرووپی داعش بۆ ماوەیەک لە کۆمەڵگادا بێڕەنگ بکات و دیسان بەشێکی دیکە لە مەسەلەی کورد بۆ دەرەوەی سنوورەکان بنێرێت، گوایا تورکیە بە نیسبەت راگرتنی کوردستانی سووریە بەرپرسیارە.
رێژیمی ئێران ئەمە بە هەلێکی باش دەزانێت تا هەوڵی بەدەستکەوتی چەند ساڵەی تورکیە بۆ سەقامگیری ناوخۆیی و دەستەبەر بوونی مافی نەتەوەیی کورد لە رێگای یاسایی، بخاتە ژێر پرسیار و خۆی وەک پێشەنگ و جڵەوداری پرسی کورد بنوێنێ ئەگەرچی تەنیا پرۆژەی راگەیەندراوی رێژیم بۆ کوردەکانی ئێران زمانی دایکی بوو کە کەم تا زۆر لە بیر و هزری گشتی سڕایەوە.
لەلایەکی دیکەوە نێوبردنی خەباتگێڕانی کورد بە هێمای ایثار و مقاومت دەتوانێ بە شێوەیەک کاناڵێک بێت بۆ نواندنی هاوپێوەندی لەگەڵ داواکاری کۆمەڵگا وهاودەردی لەگەڵ کۆمەڵگای کوردستان و لە گەڵ ئەوەشدا بۆ بەشێک لە رەوتی رێفۆرمخوازی نێوخۆ و دەرەوەی کوردستانی ئێران بەتەواوی با کار دێت.
![11131.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/11131.jpg)
لەمەڕ وەڵام دانەوەی هەمە لایەنەی کاردانەوەکانی چەند جارەی رێژیم، پرسیارەکان سەبارەت بە رەهەندی دەرەوەی ناوچە، ناوچەیی و پرسە نێوخۆییەکانی ئێران لەگەڵ جەمیل کولاهی یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کورد دەخەینە بەر باس هەتا بە خوێندنەوەیەکی دیکە لە ئەم رووداوە دەست پەیدا بکەین.
کوردستان میدیا: داخوازیی پارێزگار و جێگری سیاسیی ناوبراو لە هاووڵاتییان بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکان کە لە حاڵی ئێستادا بە گشتی جێی پرسیارە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
کولاهی: بەر لەهەر شتێک دەبێ لە نێوان هاتنی نەتەوەی کورد بۆ سەر شەقامەکان لە شارە کوردنشینەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران و بانگهێشت و داوکارییەکانی دەزگای حکوومەتی ئێران جیاوازی دابنێن، لە ساڵانی رابردوودا خەباتی مەدەنی لەم بەشەی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لە داخرانی بازار وناوەندی تجاری لەمەڕ تیرۆری دوکتور قاسملوو و سێدارەدانی لاوانی کورد بە دەستی رێژیم هەتا جووڵانەوەکان وەکوو هەوڵدان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان و هەروەها لە چەند مانگی رابردوودا کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی بەرینی مرۆیی دوستانە بۆ ئاوارەکانی رووداوی شەنگال. ئەمانە بە گشتیی وای لە رێژیم کردووە کە بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن دەتوانێت ئەم خەباتە وجووڵانەوەی نوێ بە خزمەتی خۆی دەربێنێت و ئەوانە لە مانا و ئامانجی مرۆیی خۆیان نێو بە تاڵ بکات.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە دەزانێت کە چ رێژیم بیهەوێت یان نا، نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خەڵکی کۆبانێ پشتیوانیی دەکات، بۆیە باشتر وایە کە ئەم پشتیوانییە لە پێناو ئامانجی خۆیاندا بێت، کۆماری ئیسلامی لەم پێناوەدا چەندین ئامانجی خستووەتە رۆژەڤەوە. سەرەکیترین ئامانجی کۆماری ئیسلامی ئەمەیە کە بە دونیای دەرەوەی ئێران بڵیت کە کوردەکان لە سێ بەشی دیکەی کوردستان لە ژێر چەوساندنەوە و سەرکوتی دەوڵەتەکانی دەسەڵاتداردا هەن، بەڵام لە ئێراندا دەتوانن کە ئازادانە و بێ خوێنرێژی بێنە سەر شەقامەکان و لە کوردەکانی بەشەکانی دیکە پشتیوانی بکەن و پرسێک بە ناوی پرسی کورد لە ئێران بوونی نییە و کۆماری ئیسلامی تەنیا هاورێ و پشتیوانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوین دایە.
ئامانجی دیکەی بەرپەرچدانەوەی شێوەی خەباتی حیزبە کوردییەکانی ئەم بەشەی کوردستانە، بەو واتایە کە نەتەوەیی کورد ئەم حیزبانەیان لە بیر کردوە و ئەمە کۆماری ئیسلامییە کە خەڵکی کوردستان رێبەری دەکات و بە کۆبوونەوە و خەباتە مەدەنییەکانیان ئاراستە و ئاقار دیاری دەکات و کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی وای هەیە کە تەنانەت ئەم دەرفەتەی لە حیزبەکان و خەباتگێرانی سیاسیی کورد گرتووە.
ئامانجی سەرەکی دیکە کە لە وتنی دروشم پێوەندیدار وەک دروشمی دژی تورکیە و ئاگردانی ئەڵای ئەو وڵاتە وا دەردەکەوێت، بە ڵارێدا بردنی خەباتی نەتەوەیی کورد لە کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی ئێراندا بێت و جێ خستنی ئەوە کە تەنیا دوژمنی نەتەوەیی کورد تورکیەیە و دەبێت خەباتی نەتەوەیی کورد لەم بارەیەوە کاناڵیزە بکرێت و هەروەها بەهێز کردنی ئەو بەشە لە کۆمەڵگایە کە خۆیان لە ئۆردوگای حیزبی کرێکارانی کوردستان دەبیننەوە چوونکە ئەم بەشە لە کۆمەڵگا گۆرەپانی خەبات و ئامانجی تێکۆشانی خۆیان لە باکووری کوردستان دەبیننەوە و دوژمنی نەتەوەیی کورد بە تورکیە دەزانێت و ئەمە لە خۆیدا واتە کزکردن و پاسیڤ کردنەوەی بزووتنەوەی کورد لەم بەشەی کوردستان. ئەگەر نە ی.پ.گ و پ.ک.ک وحدکا و کۆمەڵە هەموو حیزبی کوردین، چۆنە کە ئازادانە دەوترێت بژی ی.پ.گ و پ.ک.ک بەڵام کەسێک ناتوانێت لە دوو حیزبی دیکە تەنانەت ناوێک بێنێت.
بابەتی دیکە دەرکردنی هەستی کەڵەکەکراوی ناسیۆنالیستی خەڵک لە بێ دەردەسەرترین و بێمەترسیترین رێگەدایە، هاوشێوەی شتێک کە بە گشتی لە جووڵە بێ تێچووەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس دەبینیم. بە شەقام هاتن و وتنی دروشم بۆ کوردستان بەڵام کوردستانێک کە لە جێگایکی دیکەیە و شتێک لە بارودۆخی ئێستای کوردەکانی ئێراندا ناگۆڕێت. ئەم جۆرە رێگەپێدانە بە جۆرێک وەک سووپاپێکی ئەهوەنکەرەوە پێشگیری لە تەقینەوەی گۆڕانخوازیی خەڵکدەگرێت و مەترسییەک بۆ رێژیم نییە و وزە کەڵەکەکراوەکە لە شوێنێکیتردا بەتاڵ دەکات.
کوردستان میدیا: لەگەڵ سەرنجدان بە ئەوەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە هاتووەتە ئاراوە ئایا رێژیمی ئێران بە ئامانجەکانی هەرە چەند کۆرت خایەنی خۆی گەیشتووە؟
کولاهی: لەوانەیە لە کۆرتخایەن بگات، بەڵام لە درێژ ماوەدا ناتونێت وا بێت. لە درێژ ماوەدا و سەبارەت بە بارودۆخی کوردەکانی ئێران ئەم پرسیارانە دێتە بەرباس کە ئەگەر بەراستی کۆماری ئیسلامی پشتیوانیی کوردە و کوردەکان لە ئێراندا هیچ کێشە و گرفتێکیان نییە، چۆنە کە هەنووکە دەیان کەس لە زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا چاوەڕوانی جێێبەجێ کرانی سزای لە سێدارە دانن؟ یان بۆچی لە شاری مەریوان ئەم دروشمە دەوترێت داعش دوژمنی کوردانە، هاوپەیمانی تارانە کۆبوونەوەکان دەشێوێنن، یان ئەوەی چۆنە کە رێژیم سەرەتاییترین مافەکانی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران زەوت کردوە بەڵام لە لایەکی دیکەوە لە مافەکانی نەتەوەیی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان پشتیوانی دەکات؟ کۆی ئەم پرسیارانە وپرسیارەکانی دیکە گەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە ئامانجەکانی خۆی لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوروو دەکات.
ئەوەیکە ئوستانداری کوردستان دەڵێت مرۆڤ لە خەودایە؟ ئەم هەموو جەنایاتە نایبینێت یان نایهەوێ بیبینێت؟ ئەم هەموو دەنگە نابیسێت یان گەرەکی نییە بیبیسێت؟ ویژدانەکان یان مردوون یان لە ژێر لق و پۆی خۆویستیدا سەرنوقم کراون؟ ئەی مرۆڤەکان لەم نزیکەدا، لە شارێک بە ناوی کۆبانێ، پیاوەکان لە نێو خوێندان، منداڵەکان وەک گۆلەکانی بەهار پەڕپەڕ دەکرێن.... و لانیکەمی ئامانجی ئەو لەم قسانە، کە چاکسازیی رواڵەتی داڕماوی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان و نواندنی رواڵەتی مرۆیییە، سەرناگرێت، چوونکە جیا لەم پرسیارانە، زیاتر لە سێ دەیە سەرکوتی خوێنینی نەتەوەیی کورد بە دەستی رێژیم بەم زووانە لە بیری خەڵک ناسڕدرێتەوە. ئەو شکاندنەوە و بێڕێزیانەی وا لە کاتی هاتنەسەرکاری ئەو وەک پارێزگاری کوردستان بە خەڵک کرا کە گوایە لە نێوان کوردەکان کەسێکی لایق بۆ پارێزگاری کوردستان بوونی نییە، لە بیری خەڵک ناسڕدرێتەوە. بۆیە کۆماری ئیسلامی بە ئامانجە سیاسییەکانی خۆی ناگەیت و ناتوانێت رۆڵی ویژدانی ئاگای جیهان کایە بکات.
ئەم کۆبوونەوانە بێ گومان لە داهاتوودا بە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی تەواو نابێت و کۆدەنگی و رابوون و گەشەی ناسیونالیسمی کورد ئەبێتە هۆی ئەوەی کە دوای ئەمە و کۆتایی ئەم دەورە لە کۆبووەنەوکانی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئێران، بکەونە بیر ئەوەی کە چۆن خۆی دژی ئەم رێژیمە رێکبخات و چۆن داواکارییە رەواکانی خۆی بخاتە بەر باس.
کوردستان میدیا: لە روانگەی ئێوەوە هەڵوێستی گشتیی رێژیم سەبارەت بە گشتایەتیی پرسی کورد لەگەڵ سەرنج دان بە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانە لە کوردستانی ئێران، گۆرانی بە خۆوە بینیوە؟
کولاهی: نەخێر نە تەنیا نەگۆراوە بەڵکوو هەروا کە وتم رێژیم لە هەوڵی ئەوە بووە کە لەگەڵ دەرکردنی مۆڵەتی بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەکان پرسی کورد لە ئێراندا بە ڵارێدا ببات، کاتێک تەواوی حیزبەکانی سیاسی لە کوردستان هەنووکە قەدەغە کراون و زیندانەکانی رێژیم لێوان لێوە لە زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی کورد، بە هیچ شێوەیەک ناتوانین بڵێین کە روانگەی رێژیم سەبارەت بە پرسی کورد گۆڕاوە، ئەگەر لە حیزب و گرووپەکانی دیکەی بەشەکانی کوردستان پشتیوانی دەکات، ئەوە دەرخەری هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لەم بەشانەی کوردستان نییە بەڵکوو کۆماری ئیسلامی دوو ئامانجی لەم پێناوەدا خستۆتە رۆژەڤەوە، یەک دروست کردنی کارتێکی گۆشار دژی دەوڵەتێکی دیکە وەک تورکیە و دووهەم پێشگیری لە بە ئاکام گەیشتنی خەباتی نەتەوەی کورد لە رێگە لایەن و حیزبە سیاسییەکان کە وەک کارتێکی گۆشارکۆماری ئیسلامی بەکار دێن. ئەگەر نە کۆماری ئیسلامی وەک هێڵی پێشەوەی بەرەی شەر بۆ سووریە دەروانێت و بە هیچ شێوەیەک حازر بە پشتیوانی لە ئۆپۆزیسیۆنی بەشارئەسد نییە، چەندین جار لە کاربەدەستانی ئەم رێژیم بیستومانە کە ئێمە حازرین خوزستان رادەست بکەین بەڵام سووریە نادەین، ئێستا پرسیار ئەمەیە کە چۆن دەشێ ئەم رێژیمە ئامادەیە لە کوردەکان کە ئۆپۆزیسیۆن هێڵی پێشەوەی دژ بە خۆین پشتیوانی بکات ؟ بێ گومان لەم نێوانەدا رێککەوتنگەلێک هەبووە کە ئەمە لە داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە.
کوردستان میدیا: ئایا دەتوانین بڵێن کە سووریە وئێران وەک هاوپەیمانانی ناوچەیی رووسیە لەمەڕ سیاسەتی گشتگری دەرەوەەی ناوچەیی ئەم وڵاتە، لەگەڵ پرسی ئەم دواییانە هەڵویستیان گرتووە؟
کولاهی: بێ گومان رووسیە، ئێران و سووریە وەک هاوپەیمان، دوژمنێکی هاوبەشیان بە ناوی رۆژئاوا هەیە. هەر سێ وڵات لەژێر گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوادان، جیا لەمەش سووریە بۆ رووسیە و بەتایبەت بۆ ئێران لە قوڵایی ئیستراتژیک هەڵکەوتووە و بۆ وەڵارێدا بردنی بیر وڕای گشتیی جیهان لە سەر حکوومەتی بەشار ئەسد قەیرانەکانی دیکە دروست دەکەن هەتا بەم جۆرە فەزایەک بۆ بەشار ئەسەد پێک بێنن کە بە ئاسانی خەڵکی سووریە سەرکوت بکات.

![11130.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/11130.jpg)

جەمیل کولاهی چالاکی سیاسی کورد