کوردستان میدیا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش بەڕێوەچوونی حەماسەی ٢١ی خەرمانان لە شارەکانی کوردستان، زۆربەی لایەنە سیاسییە کورد و غەیری کوردییەکان پشتگیری خۆیان بە شێوازی جۆراوجۆر لە خەبات و داواکارییەکانی گەلی کورد ڕاگەیاند.
گەلی مافخوراوی بەلووچ لە هەوڵێکی جێگەی پێزانیندا بە وەڕێخستنی هەشتەگی "من بلوچم # من- با – کردستانم" پشتیوانی خۆیان لە خەباتی ڕەوای گەلی کورد دژ بە داگیرکەران دەربڕی.
لە رۆژانی ڕابردوودا بەردەوام هاووڵاتییانی بەلوچ و چالاکانی سیاسی بەلوچستان ئەم هەشتەگەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە و پشتگیری خۆیان لە خەباتی گەلی مافپێشێلکراوی کورد دەربڕی.
لە پاش ئێعدامی سێ چالاکی سیاسی کورد و مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێگوێدان بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی رێژیم مانگرتنێکی سەرانسەرییان بەڕێوە برد کە دەنگدانەوە جیهانی لێکەوتەوە.