کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی لاوەکان لە حیزبی دێموکرات، کۆشکی داگیرکەران دەلەرزێنت

14:06 - 31 جۆزەردان 2720

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبی دێموکرات هێرشیان کردووەتە سەر چەند لاوێک و بە چەقۆ برینداریان کردوون.

ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردان، چەند لاوێکی بۆکانی لە شەقامی "کوشتارگا" خەریکی پیاسەکردن بوون کە لەلایەن مۆرە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بەتوندی برینداریان کردوون و هەڕەشەیان لێ کراوە کە نابێ لایەنگری لە حیزبی دێموکرات بکەن.

پشتیوانیی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵات لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ترسی خستووەتە نێو دڵی ئیدارە و دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و هەموو تەبلیغ و هەوڵێکیان پچڕاندنی پەیوەندیی پتەوی نێوان حیزبی دێموکرات و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، بۆیە لە هیچ هەوڵ و کردەوەیەکی نامرۆڤانە و جینایەتکارانە دەست ناپارێزن.