کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشکی هەر کەس لە بوودجەی ساڵی ١٤٠٠دا لە ئێران مانگانە ٦٨٦ هزار تمەنە

17:37 - 29 سەرماوەز 2720

بەپێی بوودجەی دیاریکراوی ١٤٠٠، هەر هاووڵاتییەک لە ئێراندا لانیزۆر ٨ ملیۆن و ٢٣٧ هەزار تمەن پشکی لە بوودجەدا هەیە.

ئەگەر ئەم بوودجەیە لە ١٢ مانگدا دابەش بکرێت، لە کۆتاییدا هەر تاکێک مانگانە ٦٨٦ هەزار تمەن بوودجەی مانگانەی بەر دەکەوێت.

ئەمەش لە حاڵێکدا بەدی دێت کە هەڵاوسانی ٢٢ لەسەدییەک کە ئامانجی ڕێژیمە و سیاسەتدانەرەکان بەڵێنییان داوە لە ساڵی داهاتوودا بەدی بێت. هەروەها  داهاتە پێشبینی کراوەکانیش لە بوودجەی داهاتوودا بە شێوەی تەواو دەستەبەر بکرێت.

لە ئەگەری هەڵکشانی نرخی هەڵاوساندا یان دەستەبەرنەبوونی داهاتەکانی ڕێژیم لە بوودجەی ساڵی داهاتوودا ئەو ژمارەیە لە بوودجەی دیاریکراو دادەبەزیت و کەم دەبێتەوە.