کوردستان میدیا: وڵاتی ئێران سەرەڕای هەبوونی شوێنی گەشتیاریی جۆراوجۆر، تەنیا نیو لەسەدی ڕێژەی ٧ لەسەدیی پشکی بازەرگانیی جیهانیی بەرکەوتووە.
"غوڵامحوسێن شافعی"، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاندووە: "پشکی گەشتیاری لە بازرگانیی جیهاندا بەگشتی، نزیکەی ٧ لەسەدە و سەرەڕای ئەوەی کە لە ئێراندا شوینی گەشتیاریی جیاواز و زۆر هەیە، ئێران تەنیا نیو لەسەد پشکی لەو ڕێژەیەدا هەیە".
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە: "ئێمە بۆ ئەوەی کە بتوانین پشکی گەشتیاری لە بەرهەمهێنانی ناپاقژی نێوخۆیی بگەیەنینە ٤.٧ لەسەد، پێویستیمان بە ٢١ میلیارد دۆلار سەرمایەدانان لەم بەشەدا هەیە".
"شافعی" لە درێژەدا وتوویەتی: "ئامارە جیهانییەکان نیشانیان داوە کە ئەمڕۆکە زیاتر لە یەک میلیارد و ٢٥٠ ملیۆن کەس لە دنیادا، لە پیشەی گەشتیاریدا سەرقاڵی کارن و ئەمە لە حالێکدایە کە داهاتی ساڵانەی ئەم پیشەیە، هزار و ٥٠٠ میلیارد دۆلارە".
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها وتی: "پشکی ئابووریی گەشتیاری لە بەرهەمهێنانی ناپاقژی نێوخۆیی ئیران، نزیک بە ٢.٨ تا ٣ لەسەد بەراورد دەکرێت کە دەبێ گەشەی پێ بدرێت".