کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پلەی خیرایی ئینتێرنێتی ماڵان لە ئێراندا هەشت پلە دابەزی

18:39 - 29 پووشپەڕ 2722

ماڵپەڕی "سپید تێست" لە نوێترین ئاماری خۆیدا کە لەسەر نێونجیی خێرایی ئینتێرنێتی وڵاتانی جیهاندا بڵاوی کردووەتەوە خێرایی ئینتێرنێتی ماڵان لە ئێراندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین هەبووە.

بەپێی پێوەری هەڵسەنگاندنی خێرایی ئینتێرنێت، خێرایی ئینتێرنێتی ماڵان لە ئێراندا هەشت پلە دابەزیوە و بەو پێیەوە پلەی ١٤٧ی لە جیهاندا هەیە.

نێونجیی خێرایی دانلۆدی ئینتێرنێتی ماڵان لە ئێستادا ٢٢.٩١ مێگابایت لە چرکە دایە و خێرایی ئاپلۆدیش ١٤.٢٢ مێگابایت لە چرکە دایە هەروەها ڕادەی درەنگیشی ٤١ میلی چرکەیە.

ئەو ماڵپەڕە بۆ هەڵسەنگاندنی پلە و چۆنیەتیی ئینتێرنێت لە وڵاتانی جیهاندا لە دوو پێوەری Median و Mean کەڵک وەردەگرێت.