کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٠‌مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران په‌یامێکی بلاو کردووه‌ته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خوشک و برایانی خۆشه‌ویست!
به‌شدار بوانی هێژا!
میوانه به‌ڕێزه‌کان!
ئیزن ده‌خوازم، له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پڕ به‌دڵ به‌خێرهاتنتان بکه‌م و سپاسی به‌شدار بوونتان له رێوڕه‌سمی ٢٠‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی رۆله‌ی هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان، کاک دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی (کاک سه‌عید)، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕییانی بکه‌م که له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له وڵاتی ئاڵمان شه‌هید کران. به‌شداریی ئێوه له‌م کۆڕه‌دا له لایه‌که‌وه، رێزگرتن و ده‌ربڕینی هه‌ستی پیرۆزی مرۆڤدۆستانه‌تان به‌رانبه‌ر به‌م پۆله تێکۆشه‌ره‌ی حیزبه‌که‌مانه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ربڕینی رق و بێزاریتان له تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بڕیارده‌رانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه.
به‌شداربوانی هێژا!
له کۆتایی هاوینی ساڵی ١٣٧١ی هه‌تاوی، رێبه‌ری به‌وه‌جی حیزبه‌که‌مان کاک دوکتور سه‌عید به مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی سیاسی، سه‌فه‌ری ئورووپای کرد و بۆ به‌شداری کردن له کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست چووه شاری به‌رلین، پێته‌ختی وڵاتی ئاڵمان. کاک دوکتور سه‌عید که سه‌رۆکایه‌تیی شاندی حیزبی دێمۆکراتی ده‌کرد، له ماوه‌ی کاری کۆنگره‌دا، به شێوه‌یه‌کی شیاو له باس و بابه‌ته‌کانی کۆنگره و ره‌وشی سیاسی ئێران و پرسی کورد و سیاسه‌ته دژه مرۆییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران قسه‌ی کرد.
پاش ته‌واو بوونی کاره‌کانی کۆنگره، به‌شی دووهه‌می سه‌فه‌ره‌که‌ی بریتی بوو له دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شێک له ئوپۆزسیۆنی ئێرانی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ریستورانی میکۆنووس له شاری بیرلین ده‌ست نیشان کرابوو. کاک دوکتور سه‌عید و شاندی هاوڕێی که بریتی بوون له هاوڕێیان فه‌تاح عه‌بدولی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هومایوون ئه‌رده‌ڵان، نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان و نووری دێهکوردی، چالاکی سیاسی و دۆستی حیزبی دێمۆکرات، پاش گه‌یشتنیان به شوێنی کۆبوونه‌وه‌که، دوای تێپه‌ڕ بوونی ماوه‌یه‌کی کورت له گه‌یشتنیان، به داخه‌وه تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به رێژیم که له‌مێژ بوو له هه‌وڵی زه‌ربه لێدان له کاک دوکتور سه‌عید و شاندی هاوڕێی بوون خۆیانیان گه‌یانده شوێنی کۆبوونه‌وه‌که و ئه‌و هاوڕێیانه‌یان زۆر بێ‌به‌زه‌ییانه وه‌به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌که‌کانیان دا و شه‌هیدیان کردن، به ئه‌نجام دانی ئه‌م تاوانه رێبه‌رانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران جینایه‌تێکی سامناکی دیکه‌یان ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد و حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌مان خوڵقاند، رێبه‌ران و تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کاتێکدا که گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکرات، هێشتا برینی به ئێشی شه‌هید بوونی رێبه‌ری مه‌زنمان کاک دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی له شاری ڤییه‌ن ساڕ‌ێژ نه‌کرد بوو، جینایه‌تێکی دیکه‌یان به شه‌هید کردنی ئه‌م رێبه‌ره به‌وه‌جه‌ی حیزبه‌که‌مان به‌ڕێوه برد. پاش ئه‌نجام دانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه، پۆلیسی وریای ئاڵمان و ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی، خێرا ده‌ست به‌کار بوون و توانییان قاتڵه‌کان بگرن و راپێچی دادگایان بکه‌ن. له لێکۆلینه‌وه به‌رایی‌یه‌کاندا ده‌رکه‌وت ئه‌م تاوانه‌یش له لایه‌ن مرۆڤ کوژانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به بڕیاری رێبه‌رانییه‌وه به‌ڕێوه چووه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی شه‌هیدانی میکۆنووس بوو به یه‌کێک له هه‌واڵه گرینگه‌کانی راگه‌یه‌نه‌کان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و له‌لایه‌ن وڵاتانی پێشکه‌وتوو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و مرۆڤدۆسته‌کانه‌وه مه‌حکووم کرا و هاوده‌ردییان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌کان کرد. هه‌ر له‌م باره‌وه که‌سایه‌تیی سیاسی و ناسراوی ئورووپایی دوکتور بێرنارد کۆشنێر، وه‌زیری کاروباری مرۆیی فه‌رانسه و دۆستی به‌وه‌فای حیزبی دێمۆکرات و گه‌لی کورد، به چاوی پڕ له فرمێسک و دڵێکی پڕ له هه‌ستی ئینسانییه‌وه له رێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردنی ته‌رمی شه‌هیده‌کان له گۆڕستانی پێرلاشێز له کاتی قسه کردنیدا وتی: قاتڵه‌کان هه‌ر هه‌مان قاتڵه‌کانی جارانن و قوربانییه‌کانیش هه‌ر هه‌مان قوربانییه هه‌میشه‌یی‌یه‌کانن، دونیا چه‌ند به هێواشی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێ، رێگای عه‌داڵه‌ت و ئازادی چ رێگایه‌کی درێژ و پڕه له گۆڕی براکانی ئێمه.
دوکتور کۆشنێر له کۆتایی قسه‌کانیدا به زمانی کوردی وتی: براکانم خه‌باتی ئێوه خه‌باتێکی به‌رحه‌قه، ئه‌و خه‌باته، خه‌باتی منیشه، هه‌رگیز فه‌رامۆشتان ناکه‌م، بژی ئازادی، بژی دێمۆکراسی.
خوشک و برایانی به‌ڕێز!
ئه‌وه هه‌ست و سۆزی ئه‌و که‌سایه‌تییه مرۆڤدۆسته بوو، به‌رانبه‌ر به شه‌هیده‌کان و گه‌لی کورد، له به‌رانبه‌ریشدا به نێو رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی، وه‌ک گورگی برسی فتوای جیهاد به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد و بـڕیاری تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێمۆکرات و تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی ئه‌ده‌ن.
به‌ڕێزان!
داڕشتنی پیلانی تیرۆر کردنی کاک دوکتور سه‌عید و هاوڕێیانی، له‌لایه‌ن رێژیمێکی دیکتاتۆر و رق له دڵی وه‌کوو کۆماری ئیسلامییه‌وه، شتێکی چاوه‌ڕوان کراو بوو، ئه‌م رێژیمه تیرۆریستییه، به‌و خه‌یاڵه، رێبه‌ری گه‌وره‌مان دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملووی تیرۆر کرد که حیزبی دێمۆکرات و جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵکی کوردستان به چۆکدا دێنێ و بێ سه‌ری ده‌کا، به‌ڵام دیاربوو، رێبه‌رانی تیرۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی له مێژوو ده‌رسیان وه‌رنه‌گرتبوو، که به شه‌هید کردنی رێبه‌رێکی حیزبی دێمۆکرات، ده‌یان رۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری دێمۆکرات قوتابیانی رێبازی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، دوکتور قاسملوو و دوکتور سه‌عید به‌وپه‌ڕی لێوه‌شاوه‌یی‌یه‌وه درێژه‌پێده‌ری رێبازه پیرۆزه‌که‌یان ده‌بن، هه‌روه‌ک دوای شه‌هید کردنی دوکتور قاسملوو، کاک دوکتور سه‌عید وه‌ک یادگارێکی به ئه‌زموونی دوکتور قاسملوو، نیشانی دا حیزبی دێمۆکرات هه‌روا سوار چاکی گۆڕه‌پانی خه‌بات و به‌رخۆدانه، دوای شه‌هید کردنی کاک دوکتور سه‌عیدیش، به‌خۆشییه‌وه خه‌ونه‌کانی رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی به‌دی نه‌هاتن، حیزبی دێمۆکرات له هه‌موو بواره‌کانی خه‌باتدا خۆی رێک خسته‌وه و به گوڕ و تین‌تر له جارانیش درێژه‌ی به خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان دا.
به‌شداربوانی هێژا!
قسه کردن له‌سه‌ر کاک دوکتور سه‌عید و خزمه‌ته‌کانی به حیزبی دێمۆکرات، کاتێکی زۆری ده‌وێ له‌م ماوه کورته‌دا ته‌نیا ده‌توانم ئاماژه به کۆمه‌ڵێک روانینی سیاسی و پره‌نسیپی شۆڕشگێری و به‌ها مرۆییه‌کانی ئه‌م رێبه‌ره بلیمه‌ت و زانایه بکه‌م.
ئه‌م رۆڵه تێکۆشه‌ره له ساڵی ١٣٥٢ی هه‌تاوی له رێگه‌ی پێوه‌ندی به رێبه‌ری گه‌وره‌مان دوکتور قاسملوو، خه‌باتی سیاسی و ته‌شکیلاتی ده‌ست پێ ده‌کا، چالاکانه پله‌کانی ته‌شکیلاتی له راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و جێگری سکرتێر و سه‌ره‌نجام سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی بڕی و وه‌ک رێبه‌رێکی به‌وه‌ج و سیمایه‌کی ناسراوی سیاسی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و بزووتنه‌وه‌ی کورد و جووڵانه‌وه‌ی دێمۆکراسی‌خوازی ئێران‌دا ناسرا.
ـ له بواری سیاسی و فیکرییه‌وه باوه‌ڕێکی قووڵی به کاک دوکتور قاسملوو بوو، وه‌کوو ئۆگرێکی رێبازی دوکتور قاسملوو، داکۆکی له پاراستنی بنه‌ما سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ده‌کرد.
ـ له پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلان و سیاسه‌تی به‌لاڕێدا بردنی رێبازی حیزب‌دا له‌لایه‌ن دوژمنانی کورد و نه‌یارانی حیزب، شان به‌شانی دوکتور قاسملوو، خه‌باتی کرد و وه‌ک قه‌ڵایه‌کی قایم له پشت ئه‌م رێبه‌ره گه‌وره‌یه مایه‌وه.
ـ له‌و باوه‌ره‌دا بوو حیزبێکی سیاسی کاتێک ده‌توانێ به ئامانجه‌کانی بگا که خاوه‌نی رێکخستنێکی سیاسی، به بیر و باوه‌ڕ و پێگه‌یشتوو بێ، به دروشمی رێکخراو چه‌کی هه‌ره گرینگی ئێمه‌یه به کرده‌وه گرینگی ئه‌دا و هه‌وڵی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی ئه‌ندامانی حیزب ئه‌دا.
ـ شانازیی به پێشمه‌رگه بوونییه‌وه ده‌کرد، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که پێشمه‌رگه وه‌ک ره‌مزی رزگاری و پاراستنی گه‌ل و نیشتمان کار و کرداری ده‌بێ له ئاستی حیزبی دێمۆکرات‌دا بێت، و به ئاکار و کرداری شیاو شۆڕشگێر بوونی بسه‌ڵمێنێ.
ـ به کورد بوونییه‌وه، شانازیی ده‌کرد. پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئیدئۆلۆژییه‌که‌وه بوو. له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو بۆ ئینسانی شۆڕشگێر ئه‌وه‌ڵ سه‌لماندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی گرینگه، پاشان داکۆکی له خه‌ڵکی دیکه. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه بوو که کۆنووسێکی له شۆڕشه‌کانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و ئه‌زموونه به نرخه‌کانی ئه‌و راپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی نووسی و ئێستاش. وه‌ک وانه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گرینگی خۆی هه‌یه.
ـ کاک دوکتور سه‌عید له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که هه‌م له ئاستی کوردستان و هه‌م له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا، پێکهێنانی پلاتفۆرمێک بۆ هاوکاری هێزه سیاسییه‌کان بۆ پاشه‌کشه به دیکتاتۆری و رووخاندنی رێژیم پێویستییه‌کی سیاسییه. هه‌ر به ئه‌و روانینه‌وه بوو که هه‌وڵی پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌ی میکۆنووسیدا، له رێی هاوکاری و هاوخه‌باتیی ئوپۆزسیۆنی سه‌رتاسه‌ریدا گیانی له پێناوی ئامانجه پیرۆزه‌کانی گه‌لانی ئێران و دێمۆکراسیدا پێشکه‌ش کرد، ئه‌م رێبه‌ره مه‌زنه، جگه له‌م خاڵانه باس کران، باوه‌ڕێکی قووڵی به دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی بوو، رێزی له مافه‌کانی ژنان ده‌گرت و باوه‌ڕی به پێگه‌یاندنی لاوان و به‌شدارییان له کاری سیاسی‌دا بوو، هه‌روه‌ها وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی زانستی، گرینگیی به بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ئه‌دا و هه‌وڵی ئه‌دا پێشڕه‌وانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ده‌وری سیاسه‌ته‌کانی حیزب‌دا کۆ بکاته‌وه.
کاک سه‌عید، له ماوه‌ی نیزیک به ٢٠ ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی بێ‌وچانی له حیزبی دێموکرات‌دا بوو به خاوه‌نی ئه‌زموونێکی زۆر و له ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌کانیدا نموونه‌ی رێبه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو بوو له زۆربه‌ی ئۆرگانه‌کانی حیزبی‌دا، رۆڵ و نه‌خشی دیار بوو، وه‌ک مودیرێکی سه‌رکه‌وتوو، رێبه‌رێکی به هه‌ڵوێست و بڕیارده‌ر بوو به سیمایه‌کی دێموکرات و کادرێکی باش و که‌سایه‌تییه‌کی راستگۆ له نێو هاوڕێیانی و خه‌ڵکی کوردستاندا ناسرا.
شه‌هیدێکی دیکه‌ی کاره‌ساتی میکۆنۆس، هاوڕێ فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، کاک فه‌تاح یه‌کێک له تێکۆشه‌رانی حیزبی دێمۆکرات بوو که له ماوه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی‌دا به شانازییه‌وه ئه‌رکه حیزبیه‌کانی به‌جێ گه‌یاند، وه‌ک کادرێکی هه‌ڵکه‌وتوو و سه‌رکه‌وتوو به‌رپرسایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پێ ئه‌سپێردرا و هه‌تا کاتی شه‌هید بوونی به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی به ئامانجه‌کانی حیزبی دێموکرات کرد.
قوربانییه‌کی دیکه‌ی ئه‌م رووداوه دڵته‌زینه، کاک هومایۆن ئه‌رده‌ڵان، کادرێکی پایه‌به‌رز و نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی ئاڵمان بوو، کاک هومایۆن کادرێکی تێگه‌یشتوو و به پره‌نسیبی حیزب بوو، له ماوه‌ی به‌رپرسایه‌تیی حیزبی‌دا ئه‌رکی خۆی به باشی به‌ڕێوه برد.
که‌سایه‌تییه‌کی دیکه که له‌م پیلانه تیرۆریستییه‌دا شه‌هید کرا، هاوڕێ نووری دێهکوردی، دۆستی دێرینی حیزبی دێمۆکرات و خه‌باتگێڕی رێگای ئازادی بوو، ئه‌م تێکۆشه‌ره سیاسییه یه‌کێک له خه‌باتگێڕانی شێلگیری دژی رێژیم بوو، سه‌ره‌نجام له پێناو ئازادی و دێموکراسی‌دا گیانی به‌خت کرد.
خوشک و برایانی به‌ڕێز!
هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ کرد، ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی ئاڵمان توانیان بێ فرسه‌ت دان به قاتڵه‌کان زوو تیرۆریسته‌کان بگرن و راده‌ستی دادگایان بکه‌ن، رێبه‌رانی رێژیم که بڕیارده‌ر و داڕێژه‌ری، پیلانی ئه‌م تیرۆره بوون، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان له رێگه‌ی کاناڵه به‌نێو دیپلۆماتیکه‌کانیانه‌وه، بۆ په‌کخستنی لێکۆڵینه‌وه‌کان و ره‌وتی کاری دادگا و کپ کردنی لێدوانه‌کانی قازییه‌کانی دادگا دا. هه‌روه‌ک برند ئیشمیت باور، وه‌زیری راوێژکار بۆ کاروباری ئه‌منییه‌تی ئاڵمان که‌له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگای باڵای بیرلیندا، وه‌ک شاهید قسه‌ی ده‌کرد، دانی به‌وه دا نا که یه‌کێک له بڕیارده‌رانی تیرۆری میکۆنووس ــ عه‌لی فه‌لاحیان ــ زۆر هه‌وڵی داوه که پێش به پێکهێنانی ئه‌م دادگایه بگرێ، به‌ڵام هه‌روه‌ک باسمان کرد، دادگای ئاڵمان بوێرانه رێگه‌ی خۆی پێوا و سه‌ره‌نجام له ڕۆژی ١٠/٠٤/١٩٩٧ی زایینی پاش نیزیک به ٥ ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و بێ لایه‌نانه، بڕیاری مێژوویی و مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی راگه‌یاند، له‌م بڕیاره ئازایانه‌دا ناوی قاتڵه‌کان و بڕیارده‌رانی ئه‌م تاوانه‌ی که رێبه‌رانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و له به‌رزترین ئاستی به‌رپرسایه‌تی دان، به رای گشتی ناساند و په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م جینایه‌ته‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لادا و ماهیه‌تی دژی ئینسانیی ئه‌م رێژیمه‌ی ده‌رخست. جێی خۆیه‌تی له‌م تریبوونه‌وه، رێز و پێ‌زانینی خۆمان پێشکه‌ش به ئه‌و که‌سانه به‌تایبه‌ت قازییه بوێره‌کانی دادگای میکۆنووس و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئاڵمان، بکه‌ین که‌له به ئاکام گه‌یاندنی ئه‌م بڕیاره مێژووییه‌دا رۆڵیان گێڕا.
بڕیاری دادگای میکۆنۆس له زۆر باره‌وه گرینگه:
ـ یه‌که‌م دادگا سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان و سه‌روه‌ریی یاسایی خۆی سه‌لماند و ماهیه‌تی تیرۆریستی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناساند.
دووهه‌م، به‌ها مرۆیی‌یه‌کانی پاراست و داکۆکیی له شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان کرد که بێ‌به‌زه‌ییانه شه‌هید کرابوون.
سێیه‌م، کۆمه‌ڵگایی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ژاند و وڵاتانی دێمۆکرات و پێشکه‌وتوو سه‌فیره‌کانیان بۆ وڵاته‌کانیان به نیشانه‌ی مه‌حکووم کردنی ئه‌و تاوانه تیرۆریستییه بانگهێشت کرده‌وه و پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ماوه‌یه‌ک راگرت.
له هه‌موو گرینگتر، بڕیاری دادگای میکۆنووس فه‌سڵێکی نوێی بۆ له‌قاودانی ماهیه‌تی تیرۆریستی رێژیم و ته‌ریک خستنه‌وه‌ی له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرده‌وه و ئێستاش ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو سه‌لمێنه‌ری تیرۆریست بوونی ئه‌م رێژیمه‌یه.
خوشک و برایانی خۆشه‌ویست!
ئه‌گه‌ر پاش ٢٠ ساڵ له شه‌هید کردنی کاک دوکتور سه‌عید و هاوڕێیانی، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ورد له خه‌باتی گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکرات و سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکه‌ین، به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که رێژیم له ئاستی نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یییه‌وه تووشی قه‌یرانێکی زۆر بووه و ئه‌وه‌یش له‌م بارودۆخه سیاسی و ئابوورییه‌دا که ره‌وتی رووداوه‌کان خێراتر له جاران به‌ره‌و پێش ده‌چێ و له‌م پێشکه‌وتنه‌دا، ته‌نیا رێژیمی کۆماری ئیسلامی و هاوپه‌یمانه‌کانی له به‌ره‌ی دژی گۆرانکارییه‌کانی سه‌رده‌مدان، له ئاستی نێوخۆیی‌دا به سیاسه‌تی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ درێژه ئه‌دا، رۆژ نییه کۆمه‌ڵێک له تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی و دێمۆکراسی نه‌گیرێن و ره‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌گاکان نه‌کرێن و دوور له هه‌موو رێوشوێنه مرۆییه‌کان ئازار و ئه‌زیه‌تیان نه‌ده‌ن و به هۆی درێژه‌دان به‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه مه‌حکووم ده‌کرێ.
درێژه‌دان به سیاسه‌تی نکۆڵی کردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه ماف لێ زه‌وت کراوه‌کانی ئێران و هه‌وڵدان بۆ سه‌رکوتی بزووتنه‌وه ره‌واکانیان و گرتن و ئیعدامی رۆڵه مافخوازه‌کانیان بووه‌ته سیاسه‌تی نه‌گۆڕی رێژیم.
شپرزه‌یی ئابووریی، دابه‌زینی نرخی دراوی ئێران له‌چاو دراوه بیانییه‌کان، په‌ره‌سه‌ندنی گرانی و بێ‌کاری و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی ناحه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تی و به که‌م گرتنی مافی ژنان و سووکایه‌تی کردن به که‌رامه‌تی مرۆڤ به‌شێکی دیکه‌یه له‌م سیاسه‌ته‌ی رێژیم.
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا، پشتیوانی کردن له تیرۆریزمی جیهانی و یارمه‌تی کردن به لایه‌نه توندڕه‌وه‌کان و راهێنانیان له‌لایه‌ن سپای قودسه‌وه، بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک گومانی نه‌هێشتۆته‌وه. به‌شداریی ئه‌م هێزه له سه‌رکوتی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی سووریه و وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌ی رێژیمی دیکتاتۆری حیزبی به‌عسی سووریه نموونه‌ی ده‌ستێوه‌ردانێکی ئاشکرا له کاروباری وڵاتانه.
هه‌وڵدان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی و پیتاندنی ئوران‌یۆم، وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆته هۆی ئه‌وه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه گوشارێکی زۆری ئابووری بخرێته سه‌ر و پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌کانی رێبه‌رانی رێژیم ئه‌م ئابلۆقه ئابووریه، شوێندانه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر ئابووری وڵات و ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌تایبه‌ت له بواری هه‌نارده کردنی نه‌وت و فرۆشتنی له بازاڕه‌کانی جیهاندا پێک هێناوه.
له به‌رانبه‌ریشدا حیزبی دێمۆکرات دوای شه‌هید بوونی کاک دوکتور سه‌عید، به وره‌یه‌کی شۆڕشگێرانه و وه‌فاداری به ئامانجه‌کانی رێبه‌رانی شه‌هید و پشت به‌ستن به هێزی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان درێژه به خه‌باتی خۆی ئه‌دا و پێ به پێی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کان به لێکدانه‌وه‌ی ورد و سیاسه‌تێکی واقیع‌بینانه‌وه، رۆڵی کاریگه‌ر له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و ئێران‌دا ده‌گێڕێ و هه‌روه‌ها جێی متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و هه‌موو ئازادیخوازانی وڵاته‌که‌مانه، پێکهێنانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، گرینگی دان به دیالۆگ و هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی ئێران، ئاڵوگۆڕی نه‌زه‌ر له‌گه‌ڵ رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان و هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتنێکی به‌رین و مۆرکردنی رێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و به‌شێکی به‌رچاو له کار و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتن. هه‌روه‌ها گرینگی دان به پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان و به‌شداریی چالاکانه له کۆڕ و کۆبوونه‌وه پێوه‌ندیداره‌کان به پرسی ئێران و کورد، به‌م روانینه‌وه که رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کان و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌کان، له پێشکه‌وتن دان و به‌ره و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕۆن، حیزبی دێمۆکراتیش به‌ره‌و پیری ئه‌م گۆڕانکارییانه، هه‌نگاو ده‌نێ و بێ دوودڵیش ئه‌م رێژیمه له‌وه زیاتر ناتوانێ به پێچه‌وانه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانی سه‌رده‌م درێژه به ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی بدا، هه‌روه‌ک ده‌زانین له چه‌ندین دادگای رۆژئاوایی‌یه‌وه بڕیاری تیرۆریست بوونی له‌سه‌ر دراوه و ئه‌مه‌یش چه‌ند نموونه‌ی ئاشکران، حوکمی دادگای پاریس له‌سه‌ر تیرۆری دوکتور شاپوور به‌ختیار، دادگای ئارژانتین له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی جووله‌که‌کان، دادگای میکۆنووس له‌سه‌ر تیرۆری کاک دوکتور سه‌عید. بێ گومان ره‌وتی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کان زیاتر به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کانی رێژیم ده‌رده‌خا و له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ته‌ریکتر ده‌که‌وێته‌وه.
هه‌ڵویستی به‌جێی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌تی کانادا و پچڕانی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران و ده‌رکردنی به‌نێو دیپلۆماته‌کانی له‌و وڵاته و بانگهێشت کردنه‌وه‌ی دیپلۆماته‌کانی له ئێران، به نیشانه‌ی ترۆریست بوونی ئه‌م رێژیمه و یارمه‌تی کردنی به رێژیمی دیکتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه نموونه‌ی نوێیه. هه‌روه‌ها وڵام نه‌دانه‌وه‌ی رێژیم به داخوازییه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا و بێ‌ئاکام بوونی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر چه‌کی ناو‌کی بوو به هۆی ئه‌وه له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ئورووپاوه بڕیاری ته‌حریمه‌کانی له‌سه‌ر چڕوپڕتر بکه‌ن و ره‌وشی سیاسی و ئابووری رێژیم به‌ره و ئاقارێک ببه‌ن نه‌توانێ درێژه به ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بدا. ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی وڵاته‌که‌مان، خه‌باتی هاوبه‌شی گه‌لانی ئێران و پشتیوانی مرۆڤدۆستانه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو له پرۆسه‌ی سیاسی و دێمۆکراسی‌خوازی وڵاته‌که‌مان سه‌ره‌نجام، ئیراده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تێنووی ئازادی و دێمۆکراسی به‌سه‌ر ئه‌م رێژیمه دیکتاتۆره‌دا سه‌ر ده‌خا و ئاواتی شه‌هیده‌کانیش دێته‌دی و رێبه‌رانی تاوانباری وه‌ک هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی دیکه به سزای کرداره ناڕه‌واکانیان ده‌گه‌یه‌نێ.
به‌ڕێزان!
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی فیلمێکی بێ‌ره‌وشته‌وه دژی سیما پیرۆزه‌کانی ئایینی ئیسلام له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی رۆژئاوایی‌یه‌وه، شه‌پۆلێک خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌ستی پێکردووه. له‌م خۆپیشاندانانه‌دا خه‌ڵکی ناڕازی و لایه‌نه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی. له‌م هێرش و په‌لامارانه‌دا سه‌فیری ئه‌مریکا له وڵاتی لیبی کوژرا و چه‌ندین کوژراو و برینداری دیکه‌شی لێکه‌وته‌وه.
ئێمه هه‌ر شتێک که بێ‌ڕێزی و سووکایه‌تی کردن به به‌ها پیرۆزه‌کانی مرۆڤ به هه‌ر بیروباوه‌ڕێکه‌وه بێ، مه‌حکووم ده‌که‌ین و کرده‌وه‌ی ناشیاو په‌لاماری تیرۆریستیی ئه‌و که‌سانه‌یش به ناوی داکۆکی له ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌کان و کوشتنی سه‌فیری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له لیبی مه‌حکووم ده‌که‌ین و ئه‌م جۆره کرداره به دوور له رێوشوێنی دیپلۆماسی و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌زانین و له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئه‌م جۆره کرده‌وانه ته‌نیا له خزمه‌تی رێژیمه دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌یه که له هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی رێبازی پێشکه‌وتوانه‌ی خه‌باتی گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌و پرۆسه‌ی دێموکراسییه.
خوشک و برایانی به‌ڕێز!
له بیسته‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی حیزبه‌که‌مان، کاک دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانیدا جارێکی دیکه په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که هه‌تا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد و ئاواتی شه‌هیدان، درێژه‌ده‌ری خه‌باتیان و ئاڵاهه‌لگری رێگا‌و رێبازی پڕ له شانازییان بین.
به‌رز و به‌ڕێز بێ، یادی رێبه‌ری شه‌هیدی گه‌له‌که‌مان، دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی.
بڕووخێ رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران/
سه‌رکه‌وێ جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی کورد