کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

په‌یامی پشتیوانیی مامۆستایانی كوردستانی ئیران لە خۆپیشاندانەکان

16:11 - 25 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران پشتیوانیی لە ویست و داخوازییەکانی خەڵکی خرۆشاو دەکات.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران له‌ ویست و داخوازییه‌ ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان له‌هه‌مبه‌ر گرانی، بێكاری، هه‌ژاری و چوونه‌سه‌رەوەی نرخی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان پشتیوانی ده‌كات و داوا له‌ مامۆستایان و قوتابییان ده‌كات به‌ مانگرتن له‌ قوتابخانه‌كان و تێكه‌ڵبوون به‌ ناڕه‌زاییتیه‌كان، هاوهه‌ڵوێستی ده‌نگی ناڕازیی گه‌لانی ئێران بن.

یه‌كیه‌تیی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران

٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٩ی كوردی